
دیمەنی پسوولەی نوێی خۆراک
ئاڤا نیوز
سەبارەت بە پڕکردنەوەی پسوولەی خۆراک بەشێوەی ئەلیکترۆنی، بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئەو هاوڵاتیانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە دەرەوەی وڵاتن، دەڵێت لەدوای کۆتایی هاتنی وادە گشتییەکە، هەر کاتێک گەڕانەوە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.
وێنە گەورەکە: ماوەی مانگێكە بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆرمی خۆراک لەڕێگەی ئەپڵیشکەیشنێکەوە، لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكردووە و دوا وادەش ڕۆژی 5-7-2025 ـە، تاوەكو ئێستاش بڕیار لەبارەی درێژكردنەوەی وادەكە نەدراوە.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بە ئاڤای وت: بەپێی دوایین وادە کە دانراوە، دەبێت هەموو کەس تا 5ـی 7 فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە، بەڵام بۆ ئەوانەی لە دەرەوەن، کە لێرە هەموو شت کۆتایی هات، بەشی خزمەتگوزاری مامەڵە کارا دەکرێت، ئەوکاتە دەتوانن بگەڕێنەوەو فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە، بۆ ئەوانەیشی کە تازە هاوسەرگیریان کردووە و فۆڕمە کاغەزەکەیان نیە، یەکسەر دەتوانن لەم سیستمە خۆتان تۆمار بکەن.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو كەسانەی كە لە ئدەرەوەن و ئیقامەیان نییە و ناتوانن بگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی كوردستان، سیامەند نانەكەلی دەڵێت: ئەپڵیكەیشنەكە پەیوەست كراوە بە GPSـەوە، تەنیا دەتواندرێت لەناوخۆی عێراق پڕ بكرێتەوە بە هیچ شێوەیەك هیچ كەسێك ناتوانێت لە دەرەوەی وڵات فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە، بۆیە دەبێت ئەو كەسانە چاوەڕوان بن تاوەكوو ئیقامەیان دەبێت یان بواری گەڕانەوەیان دەبێت، ئینجا پرۆسەكە ئەنجام بدەن، بەڵام تاوەكوو ئەو كاتە، پسوولەی خۆراكیان بلۆك دەكرێت و لە بەشە خۆراكی مانگانە بێبەش دەبن.
ئەمەش بزانە: لەدوای 5ـی 7ـەوە، هەرکەسێک فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە، 11 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




