
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛
ئاڤا نیوز
یەکەم وتاری ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران دوای جەنگ کە وتی سەرکەوتین بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل، زللەیەکی باشیشمان لە ئەمریکا دا، ترەمپی توڕە کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕاگرتنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بەرپەسانی هەردوولا ئاماژەیان بە سەرکەوتنی وڵاتەکانیان کرد، لێدوانی خامنەیی لەسەر سەرکەوتن و ناوهێنانی ئەمریکا، ترەمپی توڕە کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی: لەڕاستیدا دوای جەنگ کارم بۆ ئەوە دەکرد سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن و هەندێک شتی باشیش بۆ ئێران بکەم بەجۆرێک دەرفەتێکی باش بوو، بۆ ئەوەی بەخێرایی بارودۆخی باش ببێتەوە، بەڵام لە ئێرانەوە پەیامێکی پڕ لە ڕق و کینەم بۆهات، بۆیە منیش زوو پەشیمان بوومەوە لەو شتە باشانەی دەمویست بۆ ئێرانیان بکەم.
ترەمپ بە ئایەتوڵڵا خامنەیی وت، لە مردنێکی حەتمی ڕزگارم کردیت، لەدوای قسەکانت، کار کردنم بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران ڕاگرت. بیر لەوە دەکەمەوە ئەگەر ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێ و بیگەیێنێتە ئاستێک ئەمریکا هەراسان بکات، جارێکی تر هێرش بکەمە سەر ئێران.
پرسیاریان لە ترەمپ کرد لەبارەی بۆردوومانکردنی وێستگە ئەتۆمییە تازەکانی ئێران ئەگەر پێویست بکات، وتی، بێگومان هێرشیان دەکەمە سەر.
ترەمپ هەروەها بە ئایەتوڵڵا خامنەیی دەڵێت، جەنابت پیاوێکی پەیڕەوکاری ئاینێکی مەزنی، پیاوێکی لە ئێران ڕێزێکی گەورەت لێ دەگیرێت، دەبێت ڕاستییەکان بڵێی، بڵێی دۆڕاوین و دانی پێدا بنێیت.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئیران دەڵێت: قسەکانی ترەمپ بەرامبەر بە ئایەتوڵڵا خامنەیی قبوڵ ناکەین. ئەگەر ترەمپ بەڕاستی نیەتی هەیە لەگەڵ ئێران ڕێکبکەوێت، دەبێت واز لەو جۆرە قسەکردن و بێڕێزییە قبوڵ نەکراوە بهێنێت بەرامبەر بە ئایەتوڵلا خامنەیی، وازیش بێنێ لە ئازاردانی ملیۆنان کەس لە لایەنگرە دڵسۆزەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





