ئیسرائیل مەرجی ئاساییکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا ئاشکرا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 حوزەیران

گەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئاشکرای دەکات، دەبێت سووریا دان بە مافی ئیسرائیل لە کۆنتڕۆڵکردنی بەرزاییەکانی جۆلاندا بنێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ بکەن.
لێدوانی فەرمی: گەدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی ناخۆی وڵاتەکەیدا ڕایگەیاند: ئەگەر دەرفەتی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ سووریادا هەبێت هاوکات بەرزاییەکانی جۆلان لەژێر کۆنترۆڵی ئێمەدا بێت ئەوە شتێکی ئەرێنییە بۆ ئاییندەی ئیسرائیلییەکان.
زانیاریی زیاتر: هاوکات میدیا ئیسرائیلییەکان لە سەرچاوەیەکی ئاگاداری سووری بڵاویان کردووەتەوە، ئیسرائیل و سووریا پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ دەکەن، ئاماژەیان بەوەشکرد؛ بەگوێرەی ئەو ڕێککەوتنە ئیسرائیل لە تەواوی خاکی سووریا دەکشێتەوە کە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو کۆنتڕۆڵی کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل لە جەنگی ساڵی 1967ـەوە لەگەڵ سووریا و ئوردن و میسر و عێراق، کۆنترۆڵی بەرزاییەکانی جۆلانی لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






