عێراق بۆ دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هانا بۆ کۆریای باشوور دەبات
- عێراق
- 29 حوزەیران

سیستمی بەرگریی کۆریایی باشوور
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: بۆ بەهێزکردنی سیستمی بەرگری وڵات، ئەمساڵ حکومەت ژمارەیەک گرێبەست واژۆ دەکات، لەوانەش دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەگەڵ کۆریای باشوور.
وێنە گەورەکە: وەک شارەزایانی سەربازیی دەڵێن: عێراق پێویستی بە گۆڕینی ستراتیژیی سەربازیی هەیە و دابینکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی و فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتووش وەک خاڵی لەپێشینەی ئەو ستراتیژە لەقەڵەم دەدەن.
لێدوانی فەرمی: یاسر وتوت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا عێراق ژمارەیەک گرێبەستی سەربازیی لە بوارەکانی بەرگریی ئاسمانیی، هێزی ئاسمانیی و فڕۆکەی سەربازی واژۆ دەکات، بەمزووانەش لەسەر سیستمی بەرگریی ئاسمانیدا گرێبەست لەگەڵ کۆریای باشوور واژۆ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: جەمال تائی، شارەزای ئەمنیی دەڵێت، بۆ پاراستنی ژێرخان و دامەزراوە گرنگەکان و ئاسمانی عێراق، دابینکردنی سیستمی بەرگری ئاسمانیی پێویستییەکی ستراتیژییە، بۆیە گرنگە هاوشێوەی وڵاتانی کەنداو گرێبەستی نێودەوڵەتی درێژخایەن لەم بوارەدا واژۆ بکرێت، ئەگەر ئیرادەی سیاسیی و تەرخانی داراییش هەبێت، ئەمریکا لەم بوارەدا خاوەن کەرەستەی سەربازیی پێشکەوتووە و دەتوانێت بە عێراقیان بفرۆشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل 15 تەرمی دیکە ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
23 خولەک لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل 15 تەرمی دیکە ڕادەستی حەماس دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە دەداتە دانیشتووانی غەززە