
دیمەنی زیندانیی چاکسازی گەورانی سلێمانی
ئاڤا نیوز
دوای هەڵهاتنی بەندکراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، مۆڵەت پێدان بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر لە چاکسازییەکاندا بۆ بینینی کەسوکاریان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 30ـی 10ـی ساڵی ڕابردوو، بەندکراوێک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی، لە کاتی چاوپێکەوتنی لەگەڵ براکەیدا جلوبەرگەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد و مۆری زیندانییەکەی لە دەستی خۆی دابوو بۆ ئەوەی هەستی پێنەکرێت و هەڵهات، ئەو بەندکراوە سزای دووجار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو، دوای ئەوە مۆڵەت پێدان بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بۆ بینینی کەسوکاریان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا.
لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: مۆڵەت پێدان و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر ڕاگیراوە، چونکە ژمارەی بازرگانانی ماددەی هۆشبەر زیاد بووە.
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: فەرمانی ڕاگرتنی مۆڵەت پێدان بە بازرگانانی ماددەی هۆشبەرمان دەرکردووە، بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانمان ناردووە تا ڕەزامەندی لەسەر بدەن و ڕێنمایی پێ دەربکرێت، بۆ ئەوەی بیخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەندکراوانەی حوکمی تا هەیاییان هەیە، سێ مانگ جارێک مۆڵەتی هەفتەیەکیان پێ دەدرێت، بۆ ئەوەی لەناو ماڵ و منداڵیان بەسەری ببەن، بەڵام ئەم مۆڵەتە حوکمەکانی تیرۆر، کوشتن، ڕفاندنی نەدەگرتەوە، ئەگەر ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگرین، ئەوا چیتر بازرگانانی ماددەی هۆشبەریش ناگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




