
وێنەی زەینەب جەواد، چالاکوانی دیار و پارێزەری مافی مرۆڤ. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
هێزێکی ئەمنیی سەر بە حەشدی شەعبی له ناوچهى شهعبی بەغدا ژنە پارێزەرێكى بەناوبانگی عێراقی دەستبەسەر دەکەن و بۆ شوێنێکی نادیار دەیڕفێنن، تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ڕوونکردنەوەی لەسەر ڕووداوەکە نەداوە، ئەمەش نیگەرانیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی زیاتر کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، زەینەب جەواد، چالاکوانی دیار و پارێزەری مافی مرۆڤ، لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەغدا لەلایەن هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبییەوە دەستگیر دەکرێت. بە گوتەی چالاکوانان لەو کاتەوەی دەستگیرکراوە هەموو پەیوەندییەک پێیەوە پچڕاوە و تا ئێستا چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکردنی نادیارە.
هۆکارە زانراوەکان: دەستگیرکردنەکە دوای ماوەیەکی کەم دێت لە پۆستێکی زەینەب جەواد لەسەر پلاتفۆرمی "ئێکس"، کە تێیدا بە تانەوە باسی لە هەژموونی ئێران لە عێراقدا کردبوو. لە پۆستەکەیدا گاڵتەى بە خۆشاردنەوەى میلیشیاكانى حەشدى شەعبى كردووە، لە كاتى جەنگی ئیسرائیل و ئێراندا نووسیویەتى، میلیشیاكان لە ترسى درۆن و مووشەک پەرتەوازە بوون.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم پۆستە هەڵمەتێکی تووندی لەلایەن کەسایەتییە نزیکەکان لە میلیشیاکانەوە بەدوای خۆیدا هێنا و بە "سووکایەتیکردن بە هێڵی مقاوەمە" تۆمەتباریان کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی عێراقی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ئەو هەواڵانە دەکەین کە سەبارەت بە دەستگیرکردنی چالاکوانی مافپەروەر، زەینەب جەواد بڵاوبوونەتەوە. دەستگیرکردنی چالاکوانان بەبێ فەرمانی دادوەری ، یان بەهۆی ڕا و هەڵوێستە ئاشکراکانیانەوە، پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئازادیی ڕادەربڕین و کاری مەدەنییە و هەڕەشە بۆ سەر ژینگەی مافپەروەری لە وڵاتدا دروست دەکات".
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ڕوونکردنەوەی لەسەر ڕووداوەکە نەداوە، ئەمەش نیگەرانیی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی زیاتر کردووە.
زهینهب جهواد پارێزهرێكى بهناوبانگى عێراقه، بهوه ناسراوه داكۆكى له مافى ژنان دهكات، جیا لهوهیش دژایهتیى میلیشیاكان و لایهنهكانى سهربه ئێران دهكات. یەکێک بووە لەوانەی دژایەتی هەوڵەکانی هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسیی عێراقی دەکرد، کە بە "پاشەکشە لە دەستکەوتەکانی ژنان و چەسپاندنی جیاکاریی ڕەگەزی" ناوی بردبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






