
دەقی نووسراوەکەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە نووسراوێكی نهێنی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ بڕیاری قەدەغەكردنی مەدخەلییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە و داوای پێداچوونەوە و وردبینی زیاتر دەكات لە ناساندنی دەستەواژەی مەدخەلی.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێكی نهێنی كە دزەی پێكراوە و لە بەشێك لە میدیا عێراقییەكان بڵاوكراوەتەوە، بە واژۆی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانی نووسراوێك ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق كراوە، داوا كراوە پێداچوونەوە بە ناساندنی دەستەواژەی جووڵانەوە توندڕەوەكان بكرێت كە هەڕەشەن بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیریی كۆمەڵگە بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: لە ناوەڕۆكی نووسراوەكە ئاماژە بەوە كراوە كە (مەدخەلییەكان) كە مەبەستی ڕەوتی سەلەفیی مەدخەلییە، لە چوارچێوەی جووڵانەوە و گروپە تووندڕەوەكان دەربهێندرێت.
باکگراوند: ڕاوێژكارییەتی ئاسایشی نیشتمانی سەر بە دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پێشتر بە نووسراوێكی نهێنی لە مانگی نیسانی ڕابردوو، كە ئاراستەی دەزگای هەواڵگریی و ئەمنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی كردبوو، داوای قەدەغەكردنی چالاكیی مەدخەلییەكانی كردبوو بە بیانووی ئەوەی هزری توندڕەوی بڵاودەكەنەوە و نەهجی كاركردنییان كاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاشتی و ئاسایشیی كۆمەڵگە دروست دەكات.
دەقی نووسراوەکەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە زمانی عەرەبی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






