
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، داوا دەکات دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دووبارە پێکبهێنرێتەوە، بە مەبەستی بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، بەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، خانەنشینکردنی دادوەر جاسم محەممەد عەبود عومێری، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق) ڕاگەیاند، "بەهۆی هۆکاری تەندروستییەوە"، و کاندیدکردنی جێگری سەرۆکی دادگای تەمیزی فیدراڵی، دادوەر سەید مونزر ئیبراهیم حوسێنی لە شوێنی ئەو ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: هۆشیار زێباری لە بڵاوکراوەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دەڵێت، "دادپەروەری بنەمای دەسەڵاتە" و ڕایگەیاندووە کە دوای ئەو قەیرانە دادوەرییەی لەگەڵ دادگای باڵای فیدراڵی دروست بووە، کاتی ئەوە هاتووە هەموو لایەنەکان داوای دووبارە پێکهێنانەوەی دادگاکە بکەن.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی جەختی کردووەتەوە کە پێویستە ئەم هەنگاوە بەپێی ڕێکارە دەستوورییەکان و بە تایبەتی ماددەی 92، بڕگەی دووەمی دەستووری عێراق، ئەنجام بدرێت.
زانیاریی زیاتر: هۆشیار زێباری ئامانجی ئەم داواکارییەی ڕوون کردووەتەوە و نووسیویەتی کە ئەم کارە بۆ گەیشتن بە "سەقامگیریی سیاسی بۆ دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی دیموکراتی یەکگرتوو و مسۆگەرکردنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دوور لە سیاسییکردن" پێویستە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە 19ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، دەستلەکارکێشانەوەی نۆ ئەندامی بەخۆیەوە بینی، کە شەشیان ئەندامی سەرەکی و سێیان یەدەگ بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




