نەتەنیاهۆ: سەرکەوتن بەسەر ئێراندا دەرفەتی بۆ ئازادکردنی بارمتەکانی خوڵقاندووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 حوزەیران

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل سەرکەوتنیان بەسەر ئێراندا بە دەرفەتێک ناودەبات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لە کەرتی غەززە و گەیشتنی بە کۆتاییهێنان بە جەنگ.
لێدوانی فەرمی : لە وتارێکدا بۆ ئەفسەرانی دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل، نەتەنیاهۆ وتی، دوای ئەم سەرکەوتنە، ئێستا چەندین دەرفەت ڕەخساون، لە هەموویان گرنگتر، ڕزگارکردنی بارمتەکانە.
بێگومان، دەبێت کێشەی غەززەش چارەسەر بکەین، بۆ ئەوەی حەماس شکست پێبهێنین، بەڵام پێموایە دەتوانین هەردوو ئامانجەکە بپێکین.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەم لێدوانانەی نەتەنیاهۆ لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران گەیشتبووە ئاستێکی بەرز، بەتایبەت دوای هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و وەڵامدانەوەی ئیسرائیل. نەتەنیاهۆ هەوڵ دەدات ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە وەک "سەرکەوتنێک" نیشان بدات کە پێگەی ئیسرائیلی لە ناوچەکەدا بەهێزتر کردووە.
ئەمەش بزانە: چارەنووسی بارمتەکان یەکێکە لە بابەتە هەرە هەستیار و ئاڵۆزەکانی ناوخۆی ئیسرائیل و نەتانیاهۆ لەژێر فشارێکی زۆردایە بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازاد بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





