
وێستگەی فۆردۆ دوای بۆردوومان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بە پشبەستن بە چەند زانیارییەکی هەواڵگری ئەمریکا گفتوگۆی چەند بەرپرسێکی ئێرانی دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانیان ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران هێشتا جێگەی مشومڕ و گومانی بەشێک لە ئەمریکییەکانە و پێیان وایە زیانەکانی ئەو هێرشە بەو ئەندازەیە نین کە بەرپرسانی واشنتن باسی لێوەدەکەن.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە زاری چوار کەسی ئاگادار لە زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، '' پەیوەندیی چەند بەرپرسێکی ئێرانی کە لەلایەن ئەمریکاوە ڕیکۆرد کراوە، باسیان لەوە کردووە کە هێرشەکەی ئەمریکا لە ئاست چاوەڕوانی ئەوان نەبووە و هێرشەکە ئەوەندە وێرانکەر و زیانبەخش نییە کە پێشبینیان کردووە".
لەلایەکی دیکەوە: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە بارەی ئەو راپۆرتەی واشنتن پۆست هاتە دەنگ و ڕایگەیاند: ''ئەو هەواڵە زۆر بێ مانەیە و دوورە لە ڕاستییەوە، بەرپرسانی ئێرانی چۆن بزانن لە قوڵایی چەند سەد پێ لە ژێر زەوی زیانەکان چین، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران کۆتایی هاتووە''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 28 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






