فایلی خەڵک: ئاڤا داواکاریی دەیان هاووڵاتی لە هەولێر دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار
- هەواڵ
- 30 حوزەیران

گەیاندنی خزمەتگوزاری بە گەڕەکی قەرەبووی گردجووتیار
ئاڤا نیوز
دەیان هاووڵاتی لە دەورووبەری هەولێر ناتوانن زەوییەکان بکەن بە خانوو، ئاڤا میدیا دەنگیان دەگەیێنێتە لایەنی پەیوەندیدار و هەوڵدەدرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت و کێشەیان بۆ چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو هاونیشتمانیانە لە دەورووبەری هەولێر پارچە زەوییان هەیە و تاپۆکەی لەسەر ناوی خۆیانە، بەڵام تاوەکو ئێستا خزمەتگوزاریی بۆ گەڕەکەکان نەڕۆیشتووە و نەیانتوانیوە بۆ دروستکردنی خانوو سوودی لێ وەربگرن، نموونەی پارچە زەوییەکان لە دەورووبەری سێبەردان، گڕەسۆر، گردجووتیار و گەڕەکی دیکەی هەولێرن.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەوڵدەدەین لە داهاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزاریی بگەیێنینە ئەو گەڕەکانە و هاووڵاتییانمان دەست بە دروستکردنی خانوو بکەن لەسەر زەوییەکانیان.
بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، سەرەڕای گرفتە داراییەکان بەڵام هەوڵەکانی حکومەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاریی بە گەرەکەکان بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەشدا هەموو هەوڵێک دەدەین تاوەکو هاووڵاتییان سوود لە خزمەتگوزارییەکان وەربگرن و زەوییەکانیان بکەن بە خانوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی لەبارەی زیادبوونی تەمومژ هۆشداریی دەداتە شۆفێران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
15 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا نزیکەی 30 خانووی دیكه بۆ زیانلێكهوتووان دابین دهكات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانمان لە دەریای ڕەش خستە خوارەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی هەڵمەتی ئاڤا میدیاوە خانوو بۆ پێشمەرگەیەکی یەکێتی دەکڕدرێت






