سەرۆکایەتیی کۆمار مەرسوم بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەردەکات
- عێراق
- 30 حوزەیران
مونزیر ئیبراهیم حوسێن، سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی لەگەڵ دوو دادوەری دیکەی عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای ڕۆژێک لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەرکرد.
وێنە گەورەکە: دوێنێ ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جاسم عەبوود، سەرۆکی دادگای فیدراڵی بەهۆکاریی نەخۆشکەوتنەوە ڕەوانەی خانەنشینیی کرد، هاوکات مونزیر ئیبراهیم حوسێن، ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵیی و جێگری سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵییشی بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی کاندید کرد، ناوەکەشی بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار بەرزکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراق (واع) لە سەرچاوەیەکی سەرۆکایەتیی کۆمارەوە بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتیی کۆمار مەرسومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دادوەر مونزیر ئیبراهیم حوسێن وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەرکرد.
لێدوانی فەرمی: دوێنێش هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆمار، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەفتەی ئایندە دەستپێدەکەنەوە"، ئاماژەی بەوەش کرد "پێش دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی دادگا بڕیار بوو دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ و فەرمانێکی وەلائی بۆ دەربكرێت، بۆیە یەکەم دانیشتنی دادگاكە لەسەر ئەم پرسە دەبێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






