
پەرلەمانی عەرەبی
ئاڤا دیجیتاڵ
هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر، کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتەوە و هەمووان سەرکۆنەیان کرد. ئەمڕۆش لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عەرەبی باسی هێرشە کراوە.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 17-01-2024 پەرلەمانی عەرەبی لە قاهیرە کۆبووەوە و هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر تاوتوێ کرد. وڵاتانی عەرەبی نیگەرانیی خۆیان بۆ هێرشە "دوژمنکارییەکەی" ئێران دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عەرەبی، وڵاتە عەرەبییەکان سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانیان کرد و ڕایانگەیاند: "ئەم دەستدرێژییەی ئێران کە ڕەچاوی سادەترین ڕێساکانی ڕێزگرتن لە دراوسێیەتی نەکرد، پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ سەروەریی عێراق و ئاسایشی گەلە ئازیزەکەی، دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی، چونکە ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی عێراق بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی وڵاتانی عەرەبی".
پەرلەمانی عەرەبی ئەوەشیان ڕایگەیاند: "هێرشکردنە بۆ سەر عێراق هێرشکردنە بۆ سەر نەتەوەی عەرەب".
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا، پەرلەمانی عەرەبی هاوسۆزی خۆی بۆ گەلی عێراق دەربڕی و پاڵپشتیی وڵاتانی عەرەبییان بۆ پاراستنی سەروەری، سەقامگیری و پاراستنی ئاسایشی عێراق دووپاتکردەوە.
باکگراوند: پەرلەمانی عەرەبی، دەزگای یاسادانانی کۆمکاریی دەوڵەتانی عەرەبییە و 22 وڵاتی عەرەبی تێیدا ئەندامن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باسی عێراق دەکات و دەڵێت کێشەیەکی گەورەیان هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باسی عێراق دەکات و دەڵێت کێشەیەکی گەورەیان هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی بەنزین ڕوونکردنەوە دەدات