لە پارێزگایەکی عێراق شەش کەس بەتۆمەتی دزینی 36 ملیار دینار دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 30 حوزەیران

دۆلار - دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
دەستەی دەستپاکی عێراق دەستگیرکردنی شەش کەسی بەتۆمەتی دزی و سپیکردنەوەی نزیکەی 36 ملیار دینار لە پارێزگای موسەننا ڕاگەیاند. لەناو ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بەڕێوەبەری بەشەکانی ژمێریاری، وردبینی و ئەرشیڤ لە شارەوانی سەماوە هەن.
وێنە گەورەکە: گەندەڵی دارایی و کارگێڕیی لە عێراق بە گەورەترین ئاستەنگی بەردەم چاکسازی و بونیادنانەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت دادەنرێت، هەوڵەکانی دەستەی دەستپاکیش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دایە و ناوەناوە دۆسیەی لێپرسینەوە لەسەر بەرپرسان و فەرمانبەرانی دەوڵەت دەکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەری بەشەکانی ژمێریاری، وردبینی و ئەرشیڤ لە شارەوانی سەماوە لە پارێزگای موسەننا و لەگەڵ سێ کەسی دیکەدا هەستاون بە یاریکردن بە خەرجییەکان و داهاتی شارەوانی پارێزگاکە لەنێوان ساڵانی 2020 تا 2023، داهاتەکانیش گەندەڵییان تێدا کراوە و بۆ دەوڵەت نەگەڕێنراونەتەوە.
ئەو پارەیەی دزراوە و سپیکراوەتەوە بڕەکەی 35 ملیار و 834 ملیۆن دینارە. لەسەر ئەو بنەمایە تۆمەتبارەکان بەگوێرەی ماددەی 315 لە یاسای سزادان دەستگیر کراون و ئێستا ڕاگیراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





