شارەزایەکی سەربازیی: بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی کەرکووک پێشهاتێکی مەترسیدارە
- هەواڵ
- 1 تەممووز

کەوتنەخوارەوەی مووشەک لە ماڵێکی کەرکووک
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی سەربازیی دەڵێت، بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک بە مووشەکی دوورمەودا و بوونی ئەو موشەکانە لای گرووپە چەکدارەکان، پێشهاتێکی مەترسیدارە و مانای وایە هەوڵێک بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی عێراق هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: درەنگانی شەوی ڕابردوو ژمارەیەک کاتیوشا ئاراستەی کەرکووک کران، سێ مووشەکیان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک کەوتنەخوارەوە و یەکێک لە مووشەکەکانی دیکەش لە ماڵێکی گەڕەکی عرووبە کەوتەخوارەوە.
لێدوانی فەرمی: عەمید روکنی خانەنشین ئەعیاد توفان، شارەزای سەربازیی ڕایگەیاند، ئەو مووشەکەی فڕۆکەخانەی کەرکووکی پێ بۆردوومانکراوە مووشەکی (GR122-LR) کە مووشەکێکی دوورمەودایە و ساڵی 2023 بەرهەمهێنراوە، ئەوەش گومان لەسەر ئەو لایەنە دروست دەکات کە ئەو مووشەکەی دابین کردووە بەهۆی ئەو ماوە کورتەی کە دروستکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم مووشەکە بەوەناسراوە وردە لە پێکانی ئامانجەکەی، توانای ئەو لایەنەشی ئەم مووشەکەی دەستکەوتووە نیشانەی پرسیار و گومانە، چونکە بوونی ئەم مووشەکە لای گرووپە چەکدارەکان مانای وایە دەوڵەت و لایەنێک لە پشتییانە، ئەوەش پێشهاتێکی مەترسیدارە و هەوڵێک بۆ تێکدانی دۆخی ئەمنیی، ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵات و تێکەڵکردنی کارتەکان هەیە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان ڕەت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: دامەزراوەیەکی وزەی حوسییەکانمان لە یەمەن کردووەتە ئامانج
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان ڕەت دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە حەوت کەس بە هۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەستدا