
دیمەنی سووتانی ژمارەیەک سندووقی هەنگ بەهۆی ئاگرەکەوە
ئاڤا نیوز
سێ تۆمەتبار لەسەر سووتانی 50 دۆنم زەوی و نزیکەی 150 سندووقی هەنگ لە سنووری قەزای ماوەت دەستگیر کران.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو ئاگرێک لە سنووری گوندی غەزینەی سەربە قەزای ماوەت کەوتەوە، بەو هۆیەوە نزیکەى 50 دۆنم لە دارستان و پاوان و 150 سندوقى بەخێوکردنى هەنگ سووتان، لەو کاتەوە لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران دەستیپێکرد، ئێستا سێ تۆمەتبار لەلایەن ئاسایشى سلێمانییەوە دەستگیرکراون و ڕادەستى بەشى پۆلیسى دارستانى ماوەت کراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ڕووداوەکە لەلایەن بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت و بەهاوکارى و هەماهەنگیی بەردەوامى ئاسایشى سلێمانى لێکۆڵینەوە دەستىپێکرد و توانرا سێ تۆمەتبار کە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە بوون، دەستگیر بکرێن.
هۆکارە زانراوەکان: ئەو سێ تۆمەتبارە بەمەبەستى گەشتکردن هاتبوونە سنورەکە و ئاگر لە دەستیان تەشەنەى کردووە و دواتر لە کۆنترۆڵ دەرچووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان دژ بەو کەسانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




