سوودانی هۆشداری لە ڕووخاندنی دەسەڵات لە ئێران دەدات: کاردانەوەی مەترسیداری دەبێت
- عێراق
- 2 تەممووز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە عێراق، لە ئەیلولی ساڵی 2026 کۆتایی دێت و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بۆ پەیوەندی ئەمنیی دوو قۆڵی دەگۆڕن، جەختیش دەکاتەوە کە هەر هەوڵێک بۆ ڕووخاندنی دەسەڵات لە ئێران کاردانەوەی مەترسیداری بۆ کۆی ناوچەکە دەبێت.
وێنە گەورەکە: لە 12 ڕۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە حوزەیرانی ئەمساڵدا، عێراق خۆی لە بەشداریی جەنگەکە بەدوورگرت و ڕێگری لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیش کرد بۆ پشتیووانی تاران هەنگاوبنێن، بەوەش عێراق نەبووە ئامانج لە جەنگەدا بەڵام زیانی ئابووری بەهۆی ڕاگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان بەرکەوت.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی ئینگلیزی ئاماژەی بەوەشکرد، لە کێشەکانی ناوچەکەدا عێراق هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە دەدات، چونکە هەمیشە دۆخی گرژیی کاریگەریی لەسەر ئارامیی و ئاسایشی وزە دەبێت، بۆ پاراستنی ئاسمانی وڵاتیش لە داهاتوودا ژمارەیەک گرێبەستی سەربازیی واژۆ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەغدا پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ تاران و واشنتن هەیە و هەردوولاش لە گرنگی پاراستنی ئارامیی عێراق تێدەگەن، بۆیە هەوڵ دەدەن عێراق نەخرێتەناو هیچ گرژییەکەوە، کارکردنیش بۆ ڕووخاندنی دەسەڵات لە ئێران کاریگەری مەترسیداری لەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






