
لۆگۆی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتى هەرێمى کوردستان
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانبەرانی گرێبەستی خوێندنی باڵا لە پشووی هاوینە بێ بەش دەبن.
وێنە گەورکە: هەر فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ساڵانە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی خوێندن لە مانگی حەوت، مانگێک پشوو وەردەگرێت و مامۆستایانیش دوو مانگ پشوو وەردەگرن، بەڵام ئەم بڕیارە فەرمانبەرانی گرێبەست ناگرێتەوە.
نووسراوی فەرمی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە نوسراوی ژمارە (12566) لە بەرواری 1-7-2025، لە وڵامی نوسراوێکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر کە وێنەیەکی دراوە بەسەرجەم زانکۆ حکومییەکان سەبارەت بە پشووی هاوینەی فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، کار بکرێت بە ناوەڕۆکی ڕێنمایی ژمارە 10ی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان.
بە پێی برگەی 13 لە ڕێنمایی ژمارە 10ـی ساڵی 2019ـی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان فەرمانبەری گرێبەست تەنها ئەم مافانەی خوارەوەی هەیە:
1- وەرگرتنى مۆڵەتى ئاسایی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەساڵێكدا.
2- وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشی بۆماوەی هەشت ڕۆژ لە ساڵێكدا و له کاتی پێويست به پێی ڕاپۆرتی پزیشکیی پەسەندکراو بۆ ماوەی 15 ڕۆژ له ساڵێكدا.
3- مۆڵەتی پێش لەدايكبوون بۆماوەی 21 ڕۆژ به مووچه.
4- مۆڵەتی دوایی لەدايكبوون بۆ ماوەی 51 ڕۆژ به مووچه.
5- پاش كۆتايى هاتنى مۆڵەتى لەدايكبوون دەکرێت تەنها بۆ ماوەی دوو مانگ مۆڵەتی نيو مووچەی پێبدرێت، واته پاش كۆتايى هاتنى مۆڵەتی لەدايكبوونەكه و ئەگەر وەرینەگرت ناتوانێت دواتر داواى بكات.
6- وەرگرتنی مۆڵەتی بێ مووچە بۆ ماوەی یەک مانگ له ساڵێكدا.
7- دەكرێت فەرمانبەرى گرێبەست بەشداری شاند و گەشتی ناوخۆ بکات لە کاتی زۆر پێویست.
زانیاریی زیاتر: لە بڕگەی 14ـی هەمان ڕێنمایی هاتووە، هەژمارکردنی ڕاژەی فەرمانبەری دامەزراو بەگرێبەست بەمەبەستی خانەنیشینی بە مەرجێک لێبرینی خانەنیشینی لێ وەربگیرێت، لە برگەی 15ـی هەمان ڕێنمایی هاتووە کە پێویستە بە پێی ئەم فۆرمی هاوپێچە گرێبەست بکریت لە خاڵی شەشی فۆرمەکەدا هاتووە دەڵێت، دەوامی گرێبەست لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بۆ سێی دوانیوڕۆ دەبێت، لایەنی یەکەم دەسەڵاتی گۆڕانکاری هەیە لە ماوەکەیدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




