
وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران
ئاڤا نیوز
میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، سەرۆککۆماری ئێران یاسای هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەڵپەسارد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی چوارشەممە 2-7- 2025، میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران یاسای هەڵپەساردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پەسەند کرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ئێران ڕایگەیاند: ئاژانسی نێودەوڵەتیی تەنانەت ئیدانەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی نەکردووە و متمانەی خۆی لە دەستداوە، بۆیە ئەو هەماهەنگییە لەگەڵ ئەم ئاژانسە ڕادەگرین تا ئەو کاتەی ئاسایشی دامەزراوە ئەتۆمیەکانمان گەرەنتی دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، پەرلەمانی ئێران هەڵپەساردنی ئەو یاسایەی بە کۆی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کرد.
زانیاریی زیاتر: ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، ئاژانسێکە بۆ چاودێریکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانە لە سەرانسەری جیهان و دڵنیابوونە لەوەی وڵاتان بەرنامە ئەتۆمییەکانیان تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتییانە بەکار دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






