چیرۆکی دزییەکی جیاواز لە هەولێر؛ چوارجار بەدوای یەک دزی لە دراوسێکەی دەکات
- هەواڵ
- 2 تەممووز
ئاڤا نیوز
لە هەولێر دراوسێیەک لەماوەی ساڵێکدا نزیکەی سێ دەفتەر دۆلاری دراوسێیەکی دەدزێت، دواتر دەستگیر دەکرێت و بە کەفالەت ئازاد دەکرێت بێ ئەوەی پارە دزراوەکان بگەڕێنێتەوە.
چی ڕوویدا: دزەکە بۆ ماوەیەک چاودێری ماڵی دراوسێکەی کردووە کە کەی دەچنە دەرەوە، کەی دەگەڕێنەوە، چ کات ماڵ بەتەواوی چۆڵ دەبێت، کاری لەسەر هەموو ئەم وردەکارییانە کردووە. و دواتر دەستی کردووە بە دزیکردن.
یەکەمجار بەسەربان چووەتە ماڵەکە، پەنجەرەی شکاندووەو یەکسەر چووە بۆ ژووری نووستن. لەناو بەتانی و بالیف دەفتەرێک دۆلاری دۆزیوەتەوەو یەکسەر دزیویەتی، دواتر ماوەیەک وەستاوە لە دزیکردن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: خاوەن ماڵ دەحەپەسێت کە کێیە ئەوەندە شارەزایە و دەزانێت ئەم دەفتەرە دۆلارە لەناو ئەم بەتانی و بالیفە بووە.
زانیاریی زیاتر: دوای ماوەیەکی تر خاوەن ماڵ باوکی نەخۆش دەکەوێت و دەیبەنە نەخۆشخانە، ئەمیش خۆیی و ماڵ و منداڵی هەموو دەچنە نەخۆشخانە بۆ لای باوکی. دراوسێ دزەکەیان جارێکی تر بە هەلی دەزانێتەوە، بەهەمان شوێن، واتە بەسەربان دەچێتەوە ناو ماڵەکەو ئەمجارەیش 130 وەرەقە ئەدزێ، واتە دەفتەرێک و 30 وەرەقە.
بۆ جاری سێیەم، خاوەن ماڵ باوکی و برایەکی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەبێت لەماڵەوە بەجێیان دێڵێت و خۆیی و ماڵ و منداڵەکەیشی دەچن سەردانی ماڵە خزمێکیان، لەبەر ئەوەی باوکیشی نابینا بووە، دزەیش دیسان هەل دەقۆزێتەوە، ئەمجارەیش هەر بە سەربان بەبێدەنگی دێتە ژوورەوە، یەکسەر دەچێت بۆ لای پلاکێک، نزیکەی 30 وەرەقەی تێدا بووە، ئەویش دەباو بۆی دەرەچێت.
ماڵەکە کامێرای چاودێریشی تێدایە، بەڵام دزە هاتووە، یەکسەر کارەبای کوژاندووەتەوە بۆ ئەوەی لەکامێراکانەوە دەرنەچێت.
بۆ جاری چوارەم، خاوەن ماڵ بێزار دەبێت، پلانێک دادەنێت بۆ گرتنی دزەو بزانێت ئەمە کێیە ئاوا بەو ڕادەیە شارەزای ناو ماڵەکەیەتی، رۆژێک منداڵەکانی دەنێرێت بۆ ماڵی خزمێکیان، بەڵام خۆی لەگەڵیان ناچێت، لە نهۆمی سەرەوە خۆی دەشارێتەوە، دوای کەمێک گوێی لە دەنگە دەنگێک دەبێت. کە سەیر دەکات شۆک دەبێت، دەبینێت دراوسێکەیان ئەم هەموو دزییەی لێکردووە. دەیگرێت و بە حەبلێک دەیبەسێتەوە. تەلەفۆن بۆ ئاسایش دەکات، ئاسایش دێن دەیبەن و 40 رۆژ زیندانی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: خاوەن ماڵەکە بە ئاڤای وت، "پارێزەری دزەکە بە فرت و فێڵ ڕاپۆرتێکی پزیشکی دروست دەکات، لە ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە کراوە کە دزەکە شێتە، دواتر بە کەفالەت ئازاد کراوە، پارەکەیشی بۆ نەگەڕاندوومەتەوە".
خاوەن ماڵ داوا دەکات، لایەنی پەیوەندیدار بێنەوە سەر هێڵ و دزەکە بگرنەوە، ئازادی نەکەن هەتا پارەکەی بۆ دەگەڕێنێتەوە، دەشڵێت، کابرا ئەگەر شێت بێ، چۆن دەزانێت بێ کامێرای چاودێری ماڵ بکوژێنێتەوە، بێ بزانێ پارە لەناو پلاکە، بێ 3 دەفتەر دۆلار بدزێ.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لایەنی پەیوەندیدار بەئاڤایان وتووە، لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بابەتە دەکەین.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




