عێراقچی: هیچ کەس نازانێت بە دیاریکراوی وێستگەی فۆردۆ چی لێهاتووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 تەممووز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێڕان لە یەکەم چاوپێکەوتنی تەلەڤیزیۆنیدا لە دوای جەنگی نێوان وڵاتەکەی و ئیسرائیل ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات و دەڵێت تا ئێستا کەس نازانێت پێگەی فۆردۆ چی لێهاتووە.
وێنە گەورەکە: لە " جەنگی 12 ڕۆژە "ـی نێوان ئیسرائیل و ئێران، هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە هێرشێكدا بۆ سەر ئێران بەشداربوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە شێوەیەکی فەرمی و ڕاستەوخۆ هێرشی ئەمریکای بۆ سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان ڕاگەیاند و بە کۆتایی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ناوی برد.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی CBS سەبارەت بە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ گوتی: هیچ کەس نازانێت بە دیاریکراوی لە فۆردۆ چی ڕوویداوە، ئەوەی ئێمە تا ئێستا دەیزانین ئەوەیە کە وێستگە ئەتۆمییەکان بە تووندی و قورسی زیانیان بەرکەوتووە، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران لە دوایین قۆناغدا دەستی کردووە بە هەڵسەنگاندنی زەرەر و زیانەکان و دواتر ڕاپۆرتەکان پێشکەش بە حکومەت دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: عەباس عێراقچی سەبارەت بە هەوڵی ئێران بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ گەشتن بە قووڵایی فۆردۆ، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتنەکردەوە و گوتی: ئەمە پرسیارێکە کە دەبێت ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران وەڵامی بداتەوە، چونکە ئەوان ئێستا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





