فایلی خەڵک؛ جووتیارانی قەزای شێخان نیگەرانن لە هەرزانی نرخی بەروبوومەکانیان لە بازاڕ
- کوردستان
- 2 تەممووز
ئاڤا نیوز
جووتیارانی دهۆک 18 هەزار دۆنم زەوییان بە پەتاتە داچاندووە و نیگەرانن لە هەرزانی نرخەکەی لە بازاڕدا.
چیرۆکی سەرەکی: جووتیارانی دەشتی ناوکوڕ لە سنوری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک، ئەمساڵ 18 هەزار دۆنم زەوییان بە پەتاتە داچاندووە و چاوەڕوان دەکرێت 200 هەزار تۆن پەتاتە بەرهەمبێنن، نیگەرانن لە هەرزانی نرخەکەی لە بازاڕ.
لێدوانی فەرمی: نەوزاد خەسرەو، یەکێک لە جووتیارەکان بە ئاڤای وت: دوای ئەو هەموو ماندوبوون و خەرجییە لەبازاڕدا کیلۆی پەتاتە لەنێوان 200 بۆ 250 دینار دەگاتە دەستی هاوڵاتیان، ئەمەش وایکردووە تێچوو زیاتر بێت لە داهات، دەشڵیت" پێداویستی ناوخۆی بازاڕمان پڕکردووەتەوە دەمانەوێت بەرهەمی زیادە بنێرینە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، بەڵام لە بازگەکانی عێراق ڕێگریمان لێ دەکەن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نەجمەدین عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەزای شێخان بە ئاڤای گوت: ئاگاداری گرفتی جووتیارەکانین، بەردەوامین لە پشتگیرییان، گرفتەکەش زیاتر لەوە دروستبووە هەموویان بەیەکەوە دەستیان بە هەڵکەندنی پەتاتە کردووە و خستوویانەتە بازاڕەوە، بازگەکانی عێراقیش ڕێگری دەکەن لە هەناردەکردنی بەرهەمی جووتیارانی ئێمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن





