
گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و شێللی کارلسۆن، پارێزگاری مینیسۆتا
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێكی مێژووییدا؛ سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ و حاكمی ویلایەتی مینیسۆتا لە ئەمریكا، یاداشتی دەستەخوشكی 'زاخۆ' و 'مۆرهێد'ـیان واژۆ كرد و ئەو دوو شارە بە فەرمی بوونە دەستەخوشك.
چیرۆكی سەرەكی: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە سەردانێكی فەرمی لە ئەمریكایە، لە میانی سەردانەكەیدا، جگە لە كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن، ژمارەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا ئەنجامدا، دیداری لەگەڵ ڕۆب كوپێك، سێناتۆری ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا و نوێنەری ویلایەتی مینیسۆتا بەرهەمدار بوو، بەو پێیەی یاداشتی دەستەخوشكی هەردوو شاری زاخۆ و مۆرهێدی لێ بەرهەم هات.
چی ڕوویدا: كەمێك لەمەوبەر، گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و شێللی کارلسۆن، پارێزگاری مینیسۆتا، واژۆیان لەسەر بوون بە دەستەخوشکی هەردوو شاری زاخۆ و شاری مۆرهێد كرد.
لێدوانی فەرمی: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئەمریكاوە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی ویلایەتی مینیسۆتا، باسمان لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشكەوتنانەی بەدیهاتوون كرد، بە تایبەتی ئەو پڕۆژە گەشتیارییانەی لە زاخۆ جێبەجێ كراون.
ڕوونیشی كردەوە، وێڕای ئەوەی بەرپرسانی ویلایەتی مینیسۆتا پاڵپشتی خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، بەخۆشحاڵییەوە ڕەزامەندییان دەربڕی لەسەر واژۆكردنی یاداشتی بەدەستەخوشكبوونی هەردوو شاری زاخۆ و مۆرهێد، لەو چوارچێوەیەشدا، شاندێكی باڵای ویلایەتی مینیسۆتا لە ئاییندەیەكی نزیكدا سەردانی هەرێمی كوردستان دەکات.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی یاداشتەكە، هەردوو شار هەماهەنگی لە بوارەكانی كشتوكاڵ، گەشتوگوزار، ئاڵوگۆڕی خوێندن لە زانكۆكان دەكەن و سوود لە ئەزموونی یەكتر وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو شاری زاخۆ و مۆرهێد لەڕووی هەڵكەوتەی جوگرافی و پێكهاتەی جیۆلۆجییەوە خاڵی هاوبەش و لێكچوویان هەیە، بەو پێیەی هەردوو شار ڕووبارێك بەناویاندا ڕەت دەبێت و لەڕووی بایەخی گەشتیاریشەوە؛ هەروەك چۆن زاخۆ بووەتە ڕووگەیەكی گرنگی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان، بەهەمان شێوەش شاری مۆرهێد لە بەشی باكووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی مینیسۆتای ئەمریكا، بە ڕووگەی گەشتیاریی ویلایەتەكە دادەنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




