
گرافیکی هێرشە درۆنییەکەی سەر شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەكی تایبەت چەند زانیارییەك سەبارەت بە ئەو درۆنانەی دوێنی شەو لە سنووری تاسڵوجەی سلێمانی تێكشكێنران و كەوتنە خوارەوە ئاشكرا دەكات و بەپێی زانیارییە تایبەتەكانی ئاڤا میدیاش بەرپرسانی یەكێتی پێیان وایە ئەو هێرشە، هاوشێوەی هێرشەكەی سەر كۆرمۆرە و لەلایەن هەمان هێز و لایەنەوە كراوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ شەو بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگای یەکەی 70ـی پێشمەرگە و بارەگای دژەتیرۆی سلێمانی لە تاسڵووجە، هەردوو درۆنەکەش دوای 20 خولەک سووڕانەوە بەسەر بارەگاکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێ کراوە و تێکشکێنراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئامانجیی درۆنەکان ناوچەیەکی ئەمنی بووە لە تاسڵوجە، پێش ئەوەی تەقەیان لێ بکرێت و بخرێنە خوارەوە، نزیکەی 20 خولەک بە ئاسمانی ئەو ناوچەیە سووڕاونەتەوە. .
ئاڤا زانیویەتی قەبارەی درۆنەكان مەترێك بۆ مەترێک و 60 سانتیمەتر بووە. بە هۆی ئەوەی تەقیونەتەوە و سووتاون، هیچ نووسین و ئاماژەیەك لەسەر درۆنەكان دیار نەماونە و ئاڵای هیچ وڵات و لایەنێكی لەسەر نییە، بۆیە نازانرێت بە دڵنیاییەوە هی چ هێز و لایەنێكە، کێ دروستی کردوون، کێ ئاراستەی کردوون.
چەند بەرپرسێکی یەکێتی، پێیانوایە هێرشەکە هاوشێوەی هێرشەكەی سەر کێڵگەی غازی كۆرمۆرە کە کۆتایی مانگی چواری ئەمساڵ کرا و ئەویش هەر بە درۆن بوو، هێرشەکە لەلایەن هەمان هێز و لایەنەوە كراوە.
لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەكی تایبەت لە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بە ئاڤای ڕایگەیاند: بەپێی جۆری ڕووداوەكە وا دەردەكەوێت كە ئەمە تەنیا پەیامێك بووبێت بۆ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی نەك زیانگەیاندنی ڕاستەوخۆ بە هێزەكانی ئەو شوێنە.
لەلایەكی دیكەوە: لیوا ئەحمەد لەتیف، گوتەبێژی هێزەکانی 70 بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوو درۆنەکە بۆمبڕێژكراو بوون و گومان دەكرێت ئامانجەكەیان هێزەكانی 70 بووبێت.
هاوکات سەرچاوەیەکی تایبەت هەر لە هێزەکانی 70ـی یەکێتی بە ئاڤا گوت، تا ئێستا نەزانراوە درۆنەکە کێ و لە کوێ ئاراستەی بارەگامان کراوە.
عەقید سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی، دوێنێ شەو هەر کەمێک دوای ڕووداوەکە بە ئاڤای گوت: هەردوو درۆنەكە بۆمبڕێژکراو بوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکان تەقەیان لێ کراوە و تێکشکێنراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نەدرا بە ترەمپ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت