
دیمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کەسانێک فێربوونە، ئۆتۆمبێل لە پێشانگای ئۆتۆمبێلی کۆنە یان لەدەست ئۆتۆمبێلی کۆن و خراپ دەکڕن بە نرخێکی هەرزان، و لەسەر شەقام یان شوێنە گشتیەکان دەیسوتێنن بۆ ئەوەی پارەی پێ کۆبکەنەوە. قایمقامی هەولێریش دەڵێت، بەردەوام بەدواداچوونی وورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ ئەم کارە دەکرێت.
بەدواداچوونی ئاڤا: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا قسەی لەگەڵ ئاوات وەتمان کردووە کە کاری کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکات، ئەو دەڵێت: بەڵێ ئەم کارە دەکرێت، چونکە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێرەن نرخەکانیان هەرزانە بەنموونە لە 300 هەزارەوە هەیە تا دوو ملیۆن، خەڵکە هەیە زانیومانە هاتووە لێرە کڕیویەتی و چووە ئەم کارەی پێ کردووە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی ئاوات وەتمان، وادەکەن فیتپەمپ شۆرتی لێ دروست بێت، یان شۆرت لە دینەمۆ و پاتری ئۆتۆمبێلەکان دروست دەکەن و گڕ دەگرێت، ئینجا دواتر پارەی پێ کۆدەکەنەوە، بەنموونە خەڵک هەیە بە نزیکەی 300 هەزار کڕیویەتی توانیویەتی ملیۆن و نیو بۆ دوو ملیۆنی پێ کۆبکاتەوە لەسەر شەقامەکان.
لەلایەکی دیکەوە: شۆفێر هەبووە ئاوا ئۆتۆمبێلێکی هەرزانی کڕیوە، بەنزینی لە بەنزینخانەیەک تێکردووە، و دواتر ئاوا چەرخی لە بۆنیتی پێشەوە داوە و ئۆتۆمبێلەکەی سووتاندووە، دواتریش داوای پارەی ئۆتۆمبێلەکەی یان ئۆتۆمبێلێکی نوێی لە خاوەن بەنزینخانەکە کردووەتەوە بە بیانووی ئەوەی بەنزینەکە خراپ بووە بەنزینەکە هۆکاری سووتانەکە بووە.
ژمارەکان وادەڵێن: بە پێی ئامارەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 109 ئۆتۆمبێل بە هۆکاری جیاواز سووتاون.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەردەوام بەدواداچوونی وورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بۆ ئەم کارە دەکرێت، و سزای تووندیش بەسەر ئەو کەسانە دەسەپێندرێت کە ئاوا فێڵ لە هاونیشتمانیان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 26 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






