
دیمەنی دوو کارمەند لەکاتی کارکردن لە بیرێکی نەوت. وێنە؛ وەزارەتی نەوتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند کە کۆمپانیای هەڵکەندنی عێراقی لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 27 بیری نەوتیی نوێی هەڵکەندووە و 86 بیری دیکەشی نۆژەن کردووەتەوە. ئەمەش وەک بەشێک لە پلانی وەزارەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و کارایی کێڵگە نەوتییەکان.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوە ڕاستەوخۆ توانای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق زیاد دەکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی نیشتمانی و پتەوکردنی پێگەی وڵات لە بازاڕی وزەی جیهانیدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر زاری ئەندازیار حەسەن محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، ڕایگەیاند کە ئەم ژمارانە ڕەنگدانەوەی "پابەندبوونی تیمە نیشتمانییەکانە کە سەرەڕای ئاستەنگەکان بە کاراییەکی بەرزەوە کار دەکەن".
لە هەمان کاتدا: ناوبراو ستایشی هەوڵی تیمەکانی کرد و جەختیشی کردەوە کە ئیدارەی باڵای کۆمپانیاکە کار لەسەر پەرەپێدانی توانای کارمەندان و دابینکردنی ژینگەیەکی کاری سەلامەت دەکات بۆ گەیشتن بە باشترین ئەنجام، ئاماژەی بەوەش کرد کە کۆمپانیاکە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی داهاتووی بە ئامانجی فراوانکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵکەندن و نۆژەنکردنەوە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پشتیوانیکردنی ئابووریی نیشتمانی و خواستی کەرتی وزە لە عێراقدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 19 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






