
دیمەنی چەکی دەست گەریلاکانی پەکەکە
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا لە بارەی قۆناغی دوای خۆهەڵوەشاندنەوەی 'پارتی کرێکارانی کوردستان' ڕایگەیاند، دوای ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی پەکەکە لەلایەن ئەندامانیەوە سەرجەمیان دەسووتێنرێن.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "یەنی شەفەق"ـی توركی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی دادو گەشەپێدان، زانیاری گرنگی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی ئاشكراكردووەو رایگەیاندووە: بەم نزیکانە لیژنەیەکی تایبەت لەسەر ئەو پرسە لە پەرلەمان پێکدەهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژنامەکە لە زاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند: چەکە کۆکراوەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئامادەکراوەو، بەم نزیکانە وێنەی داماڵینی چەک بڵاودەکرێتەوە، ئەو چەکانەی کە بڕیارە رادەستبکرێن، بە ئامێری کارەبایی دەسوتێنرێن و لەناودەبرێن. پڕۆسەکە بەو شێوەیەی ئێمە دەمانەوێت بەڕێودەچێت و هیچ کێشەیەک نییە.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی ڕۆژنامەکە، ئەردۆغان گوتویەتی، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لەگەڵ دەم پارتی كۆدەبمەوە، باس لە پرسە هەنووکییەکان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






