
دیمەنی دوو گەریلای پەکەکە. وێنە؛ میدیاکانی نزیک لە پەکەکە
ئاڤا نیوز
سەرکردەیەکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڵێت، هەرچەندە ئەوان بەڵێنی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانیان داوە، بەڵام تورکیا پابەندییە پێویستەکانی لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا جێبەجێنەکردووە.
وێنە گەورەکە: 12ـی ئایاری ئەمساڵ پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەیدا، بڕیاریشە لەم مانگەدا وەک نیازپاکییەک بەشێک لە ئەندامانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چەک دابنێن، لە بەرامبەریشدا تورکیا مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانی وڵاتەکەیدا گەرەنتی بکات.
لێدوانی فەرمی: مستەفا کارازو، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە بە کەناڵی میدیا خەبەری نزیک لە حیزبەکەی ڕاگەیاندووە، "ئێمە ئامادەین، بەڵام تورکیا هەنگاوێکی پێویستی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە نەناوە، گرووپێکیش لەناو دەوڵەتدا کار بۆ تێکدانی پڕۆسەکە دەکەن".
ئەو سەرکردەیەی پەکەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تا ئێستا تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە کە ئومێدبەخش بێت، لەوانەش دۆخی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراویی پەکەکە باشنەکراوە و ئەوەش پڕۆسەکەی خاو کردووەتەوە، چونکە ئەو دۆخە سەختەی ئۆجەلان تێیدا هێڵدراوەتەوە زۆر گریمانەی "خراپ لێکتێگەیشتن" دروستدەکات.
مستەفا کارازو دەشڵێت، "ناڵێم پڕۆسەکە وەستاوە، ئێمە دەمانەوێت بەردەوام بێت و جێبەجێ بکرێت، بەڵام ئەم دۆخەی ئێستا هەیە وامان لێدەکات هەست بە بنبەست بکەین، هۆکارەکەشی هەڵوێستی حکومەتە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




