سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەستبەکار بوو و جەخت لە بێلایەنبوونی دادگا دەکاتەوە
- عێراق
- 3 تەممووز

ساتی سوێند خواردنی دادوەر مونزیر ئیبراهیم وەک سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی لەبەردەم سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دوای سوێندخواردنی دەستووری لە بەردەم سەرۆککۆمار، پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی دەستوور و یاسا دووپات کردەوە و جەختیش لە بێلایەنبوونی دادگا دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی تەمموزی 2025، لە کۆشکی بەغدا، دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەبەردەم د.عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، سوێندی دەستووریی خوارد.
وێنە گەورەکە: 30ـی مانگی ڕابردوو و دوای ڕۆژێک لە کاندیدکردنی بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق، سەرۆککۆمار پیرۆزبایی لە دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێیەکەیدا. هەروەها پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکە دەستوورییەکانی دادگاکە دووپات کردەوە و جەختی لەسەر ڕۆڵی گرنگی دادگای فیدراڵی کردەوە لە پاراستنی ڕەوتی دیموکراسی، مسۆگەرکردنی جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشتر هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆمار بە ئاڤای ڕاگەیاندبوو، "دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی هەفتەی ئایندە دەستپێدەکەنەوە و لەو دانیشتنەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت."
لە هەمان کاتدا: سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێزگرتن لە دەستوور و پابەندبوون پێوەی، بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بوونیادنانی دەوڵەتێکی سەقامگیر و دادپەروەر کە لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و پاراستنی ماف و ئازادییەکان دامەزراوە.
لە بەرامبەردا: سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵی پابەندبوونی خۆی بە جێبەجێکردنی دەستوور و یاسا دووپات کردەوە و جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی دادگا و دوورخستنەوەی لە هەر دەستوەردانێک. هاوکات سوپاسی سەرۆککۆماریشی کرد بۆ جەختکردنەوەی لەسەر سەربەخۆیی دادگا، بەو پێیەی کە بەڕێزیان پارێزەری دەستوورە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 27 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






