دوای 11 ساڵ دابڕان، گەنجێکی کورد لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 3 تەممووز

وێنەی ڕامان حەسۆ
ئاڤا نیوز
گەنجێکی کورد دوای زیاتر لە 10 ساڵ ئاوارەیی، بۆ یەکەمجار دەگەڕیتەوە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی دەستبەجی دەستگیر دەکرێت، بنەماڵەکەشی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە هەموو لق و ناوەکانییەوە، بە بەرپرسیار دەزانن لە هەر زیانێک کە تووشی کوڕەکەیان ببێت.
چیرۆکی سەرەکی: گەنجێکی کورد بە ناوی ڕامان عەبدولسەلام حەسۆ، دوای 11 ساڵ دوورکەوتنەوە لە زێدی خۆی، ڕۆژی سێشەممە 1ـی تەمموزی 2025 لەگەڵ منداڵە بچووکەکەیدا لە ڕێگەی دەروازەی سێمێلکاوە گەڕایەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە مەبەستی سەردانی کەسوکارەکەی، بەڵام دەستبەجێ لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری سەر بە پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە)ـوە دەستگیر کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بنەماڵەی ڕامان حەسۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کردووە، لە کاتێکدا هەزاران خێزانی سووری دوای ڕووخانی ڕژێم دەستیان بە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان کردووە، ئەوانیش وەک کورد گەشبین بوون بە ئەگەری گەڕانەوەیەکی ئارام، بەتایبەتی لە سایەی لێکنزیکبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان لایەنە کوردییەکان و ئەو هیوا و ئاواتانەی لەگەڵیدا دروست بوون.
"بەڵام، تووشی شۆک بووین کاتێک بینیمان واقیعەکە هێشتا پڕە لە مەترسی. کوڕەکەمان ڕامان دەستبەجێ دەستگیر کرا بە بێ هیچ هۆکارێکی یاسایی. سەرەڕای سەردانە بەردەوامەکانیشمان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە و دەستبەسەرە."
زانیاریی زیاتر: بنەماڵەکەی جەخت دەکەنەوە کە "ئەم جۆرە ڕەفتارانە پێچەوانەی سەرەتاییترین بنەماکانی مافی مرۆڤە و پەیامێکی نەرێنی دەدات بە هەموو ئەوانەی بیری گەڕانەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەکەنەوە." هەروەها دەڵێن ئەم کارە "تەواو ناکۆکە لەگەڵ ئەو دروشمانەی لە کۆنفڕانسی ڕێککەوتنی کوردی - کوردیدا بەرز کرانەوە و نیگەرانییەکان لە نەبوونی هەستی ئاسایش زیاتر دەکات."
لە کۆتاییدا، بنەماڵەی ڕامان داوا لە سەرجەم هێزە نیشتمانییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەن کە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبگرن و گوشار دروست بکەن بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی کوڕەکەیان و کۆتاییهێنان بە کردەوەی دەستگیرکردنی سەرەڕۆیانە.
هەروەها ڕایانگەیاندووە کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە هەموو لق و ناوەکانییەوە، بە بەرپرسیار دەزانن لە هەر زیانێک کە تووشی کوڕەکەیان ببێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




