
دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددە هۆشبەرەکان
ئاڤا نیوز
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و تایبەتدا لەنێوان دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و دەزگا فیدراڵییەکان، توانرا دوو بازرگانی گەورەی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکرێن و دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا بگیرێت.
لێدوانی فەرمی: عەقید سەلام، عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی فیدراڵی و بە هاوکاریی هێزە ئەمنییە فیدراڵییەکان، توانیمان دوو بازرگان دەستگیر بکەین کە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێبوو."
لە هەمان کاتدا: بەگوتەی سەلام عەبدولخالق "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەست بەسەر 62 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوە، کە لە جۆرەکانی کریستاڵ و ماریجوانا بوون." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەی پێنجوێن ئەنجام دراوە، بەبێ ئەوەی زانیاریی زیاتر لەبارەی شوێن و ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکات.
لەلایەکی دیکە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی فیدراڵی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هەڵمەتەکە لەسەر بنەمای هەوڵێکی هەواڵگریی هاوبەش لەنێوان "بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی کەرخ" و "بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سلێمانی" ئەنجام دراوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "دەست بەسەر 41 کیلۆگرام ماددەی کریستاڵ و 21 کیلۆگرام ماددەی ماریجوانادا گیراوە کە لەلایەن تۆمەتبارانەوە حەشاردرابوون".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ئۆپەراسیۆنەش لە چوارچێوەی هەوڵە ئەمنییە هاوبەشەکاندا دێت بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوە و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بەتایبەتی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کە هەماهەنگییەکی زیاتر لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و فیدراڵیدا بەخۆوە دەبینێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






