داوایەكی بەپەلە ئاراستەی خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانی سنووری هەڵەبجە دەكرێت
- کوردستان
- 3 تەممووز

ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە جۆری مەلیکە
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیێنراوێكدا داوایەكی بەپەلە ئاراستەی ئەو كەسانە دەكات كە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتایان هەیە و تاوەكو ئێستا ناساندنیان بۆ نەكراوە.
وێنە گەورەكە: لە هەرێمی كوردستان هەزاران ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا هەن و بە هۆی نەبوونی هیچ بەڵگەنامەیەك و مەرجی پێویست، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ ئامادە نین ژمارەیان پێ بدەن، بە گشتی هاتووچۆیان لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك قەدەغەیە، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە تاوەكو ئێستا ئاساییە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا، پێویستە ئەو شوفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بێسەرەتان و تاوەكو ئێستا ناساندنیان بۆ نەکردووە لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجۆڵ، لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو بکەن و ئۆتۆمبێلەکانیان بناسێنن و پابەندی سەرجەم ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن لە پارێزگای هەڵەبجە.
- سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان و جامیان ڕەشە، بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە و ڕێوشوێنی تەواویان لەلایەن لیژنەی ئەمنییەوە لەگەڵدا دەکرێت.
- سەبارەت بە ماتۆڕسكیل، بە تایبەت ئەو ماتۆڕسكیلانەی کە کاری دلیڤەری دەکەن، خاوەن کارەکانیان ئاگادار دەکەینەوە، لە شەقامی سەرەکیدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ماتۆڕسكیلەكانیان پارک بکەن، بەڵکو پێویستە بخرێتە گەڕاجی تایبەتەوە، بە پێچەوانەوە ڕێوشوێنی تەواویان لەگەڵدا دەکرێت.
- ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ماتۆڕسكیل ڕێگەپێدراو نین بە هیچ شێوەیەک بچنە ناو سەنتەری شار و شوێنە گشتییەکان و ناوچە گەشتیارییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەم دووبارە فڕۆکەخانەکانی عێراقی پەکخست و گەشتەکانی ڕاگرت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
حەجخوازان لە حەجکردنی بازرگانی ئاگادار دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق پرۆژەیەک دەداتە کەسێکی نزیک لە ئەحمەد شەرع
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کلیلی یەکەم خانووی پێشکەش بە خێزانێکی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ کرد






