میدیای فەرمیی ئیسرائیل: لەکاتی جەنگی 12 ڕۆژە ئیسرائیل و ڕووسیا کۆبوونەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

دیداری بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
میدیای ئیسرائیل پەیوەندی و کۆبوونەوە نهێنییەکانی نێوان مۆسکۆ و تەلئەبیب لە کۆتایی جەنگی ئێران و ئیسرائیل ئاشکرا دەکات.
وێنە گەورەکە: لەکاتی جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل ڕۆڵی بێلایەنانەی ڕووسیا جێی سەرنجی دەوڵەتان و چاودێرانی سیاسی بوو، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کۆتایی جەنگەکەدا وەرگرتنی گەرەنتی لە ئیسرائیل بۆ پاراستنی 200 زانای ئەتۆمی ڕووسی لە ئێڕان ڕاگەیاند، لە ئێستادا میدیایەکی فەرمیی ئیسرائیل کۆبوونەوەی نهێنی نێوان مۆسکۆ و تەلئەبیب ئاشکرا دەکات.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی هەواڵێکی تەلەفزیۆنی 'کان'ـی سەر بە حکومەتی ئیسرائیل لە دوایین ڕۆژەکانی جەنگی ئێران و ئیسرائیل کۆبوونەوە لە ئاستی باڵا لە نێوان مۆسکۆ و تەلئەبیب کراوە، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە جەنگی ئێران و دۆخی سووریا بووە، لە کۆبوونەوەکەدا مۆسکۆ بە فەرمی داوای لە ئیسرائیل کردووە کۆتایی بە جەنگ بهێنێت و ڕێگەی دیپلۆماسی بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی لەگەڵ تاران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچەندە هیچ وردەکارییەک لەسەر کەسانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام گومان دەکرێت کۆبوونەوەکە لە نێوان خودی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجام درابێت. لە کاتی جەنگ لەگەڵ ئێران، چەندین جار فڕۆکەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە دەوڵەتانی جیاواز دەبینرا بەبێ ڕاگەیاندنی سەردانەکە و پیشاندانی وێنە و ڤیدۆی نەتانیاهۆ، کە بەپێی بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ئەمە تاکتیکێک بووە کە ئیسرائیل بۆ شاردنەوەی کۆبوونەوە نهێنییەکانی بنیامین نەتانیاهۆ لە ئێران بەکاری هێناوە.
زانیاریی زیاتر: ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کاتی جەنگی ئێران و ئیسرائیل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ نێوەندگیری لە نێوان هەردوو وڵاتی بەشدار لە جەنگ دەربڕی، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا دەستپێشخەرییەکەی ڕەتکردەوە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: تاوەکو ئێستا کۆشکی کرێملن بێدەنگی هەڵبژاردووە سەبارەت بە نهێنیبوونی ئەم کۆبوونەوانە و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە، تارانیش هیچ هەڵوێستێکی سەبارەت بە هەواڵەکە ڕانەگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزیەک لە کۆیە ڕوویدا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا لە بەغدا و بابل چەند کەسێک دەکوژرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی سەردانی هاوڵاتیانی بۆ ئێران هۆشداری دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگەی سەرەكیی سلێمانی - عەربەت نۆژەن دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
2 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بوومەلەرزیەک لە کۆیە ڕوویدا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیدا لە بەغدا و بابل چەند کەسێک دەکوژرێن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی سەردانی هاوڵاتیانی بۆ ئێران هۆشداری دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێگەی سەرەكیی سلێمانی - عەربەت نۆژەن دەكرێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆكەیەک دوای كردنەوەی ڕێڕەوی فڕۆكەخانەی هەولێر نیشتەوە