
لۆگۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
شەوی دووشەممە 15-01-2024 هێرشی مووشەکی کرایە سەر چەند ناوچەیەکی مەدەنیی هەولێر و ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە هێرشەکە راگەیاند. ئەنجوومەنی ئاسایش لەو بارەیەوە دەڵێت: "پێویستە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و لە ئاستی نێودەوڵەتیش هەنگاوی ڕژد بنرێت تاکوو سەروەریی عێراق و هەرێم بپارێزرێت".
لێدوانی فەرمی: "دوای ئەو هێرشە مووشەکییە ترسنۆکانەی سەر هەولێر و کاردانەوەی توندی حکومەتی عێراق لە ئیدانەکردن و پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە، هەندێ دامودەزگای سەر بە ئێران بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وێنەی ساختە و ناپەیوەندیدار، دەستیان بە چەواشەکاری کردووە تاکوو پاساو بۆ کردارە دڕندانەکەیان بێننەوە". ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا وای گوت.
"دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، هەموو هاوکارییەکی ئەو لێژنەیە دەکەن کە لە لایەن حکومەتی فیدراڵی پێکهاتووە و زۆر ئاشکرایە کە ئەم هێرشە خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانج و ئەم هەوڵانەش ناتوانن ئاراستەی ڕای گشتیی تووڕەی هەرێمی کوردستان و عێراق لە بەرامبەر ئەو تاوان و پێشێلکارییە بگۆڕن".
لەلایەکی دیکەوە: هەرێمی کوردستان پابەندی دەستوور و یاساکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە، ئەو بەشەی هێزی هاوپەیمانانیش کە لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە بە ئاگاداری و رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵییە.
"پێویستە لە ئاستی ناوخۆی عێراق و لە ئاستی نێوەدەوڵەتیش هەنگاوی ڕژد بنرێت تاکوو سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان بپارێزرێت و هاووڵاتییانمان لە مەترسیی ململانێ ناوچەییەکان بپارێزین".
باکگراوند: شەوی دووشەمە 15-1-2024، سووپای پاسدارانی ئێران بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستیک، هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی مەدەنیی هەولێر و لە ئاکامدا چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و تاوەکو ئێستاش کەسێک بێسەروشوێنە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە





