دەم پارتی بۆ ئاڤا: هەفتەی داهاتوو پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چەک دادەنێت و ئۆجەلانیش پەیامی نوێی دەبێت
- کوردستان
- 3 تەممووز
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی دەم پارتی بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پرۆسەی ئاشتی دەچێتە قۆناغێکی نوێ و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان چەک دادەنێت، هاوکات عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەش پەیامی نوێی دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی بۆ ئاڤا دەڵێت: پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەبێت، دیار نییە لە شاری هەولێر یان سلێمانی دەبێت، گرنگ نییە لە کام شار بێت، گرنگ ئەوەیە کە ئێمە لە ساتێکی مێژوویی وا نزیک دەبینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت ئەو لیژنەیەی کە بڕیار وایە لە پەرلەمانی تورکیا بۆ کارکردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی دروست بکرێت، دۆغان گوتی: "ئەو لیژنەیە بەرپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆ دەگرێت، کارەکانی لە چوارچێوەی ماف و یاسادا دەبێت".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پەکەکە هەفتەی داهاتوو چەک لەژێر چاودێریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕادەست دەکات، ئەمەش بە هەماهەنگی دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەکرێت. هاوکات چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئۆجەلان پەیامێک لەسەر پرۆسەی ئاشتی و چەکدانانی پەکەکە بڵاوبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەهوەن بەرگ گۆرانییەک بە ژیریی دەستکرد بۆ لافاوەکەی چەمچەماڵ دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کارەساتی جیهانی بەڕێوەیە؛ کشتوکاڵ لە لێواری لەناوچووندایە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

جەنجاڵترین شارەکانی جیهان بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێل دەستنیشان کران
23 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا دەگاتە ناحیەی پیرەمەگروون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی هەولێر ئاسایی بوونەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی دروستبوونی تەمەوە پارێزگایەکی عێراق کاتژمێرێک دەوام کەمدەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ جاری دووەم ڕاگیران





