ئەمریکا سزا بەسەر تۆڕێکی قاچاخچێتی دەسەپێنێت؛ نەوتی ئێرانیان بەناوی نەوتی عێراق فرۆشتووە
- عێراق
- 3 تەممووز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر چەندین تۆڕی قاچاخچێتی نەوتدا سەپاند کە بە بەهای ملیارەها دۆلار نەوتی ئێرانیان گواستووەتەوە و بەناوی نەوتی عێراقەوە فرۆشتوویانە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پەیڕەوکردنی سیاسەتی زۆرترین فشار، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمەڵێک سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک تۆڕی قاچاخچێتیی نەوتدا سەپاند کە لەلایەن بازرگانێکی عێراقییەوە بەڕێوەدەبرێن. ئەو تۆڕە نەوتی ئێرانیان بەناوی نەوتی عێراق گواستووەتەوە و فرۆشتوویانە، بەشێک لەو داهاتەش بۆ سوپای پاسدارانی ئێران و بەتایبەتی بۆ فەیلەقی قودس بووە.
لێدوانی فەرمی: سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: وەک سەرۆک ترەمپ وتویەتی، ڕەفتارەکانی ئێران وایکردووە وڵاتەکە دابڕاو بێت. لە کاتێکدا هەموو دەرفەتێکیان هەبوو تاوەکو ئاشتی هەڵبژێرن، بەڵام سەرکردەکانیان توندڕەوییان هەڵبژارد. وەزارەتی گەنجینە بەردەوام دەبێت لەسەر بەئامانجگرتنی سەرچاوەکانی داهاتی تاران و زیادکردنی فشاری ئابووری بۆ پەکخستنی دەستڕاگەیشتنی ئێران بە سەرچاوە داراییەکان کە بەهۆیەوە چالاکی تێکدارانە لە ناوچەکەدا پێی ئەنجام دەدەن".
قووڵتر: لەنێو ئەو لایەنانەی کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە، تۆڕێکی کۆمپانیاکان هەیە کە لەلایەن 'سەلیم ئەحمەد سەعید' بازرگانی عێراقی بەڕێوەدەبرێن. ئەم تۆڕە لەڕێگەی قاچاخچێتیی نەوتی ئێرانەوە قازانجی کردووە، بەجۆرێک لە ساڵی 2020 ـەوە نەوتی ئێرانیان بەناوی نەوتی عێراق فرۆشتووە.
چۆن کاریان کردووە؟ شێوازی کارکردنیان بەجۆرێک بووە کە کۆمپانیاکانی سەلیم ئەحمەد سەعید نەوتی ئێرانیان لەگەڵ نەوتی عێراقی تێکەڵ کردووە و دواتر لەڕێگەی عێراق و ئیماراتەوە بە بەڵگەنامەی ساختە وەک نەوت عێراقی فرۆشتوویانەتە کڕیارانی نەوت.
سەلیم ئەحمەد سەعید، بازرگانە عێراقییەکە بەرتیلی داوە بە چەندین بەرپرس لە دامەزراوە سەرەکییەکانی حکومەتی عێراق، لەنێویاندا پەرلەمان، بۆ ئەوەی بەڵگەنامەی ساختەی بۆ دەربکەن.
ئەم تۆرە چەندین کۆمپانیای لەخۆگرتووە، کە لە وڵاتانی عێراق و ئیمارات تەنانەت بەریتانیاش مۆڵەتی کارکردنیان هەیە و، ئێران بۆ گواستنەوەی ئەم نەوتە پشتی بە چەندین کەشتی بەستووە، هەموو ئەو کەشتیانەش لەلایەن ئەمریکاوە سزایان بەسەردا سەپێندراوە.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەنگاوە هەشتەمین گەڕی سزاکانە کە بازرگانیی نەوتی ئێران دەکاتە ئامانج، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "زۆرترین فشار"ی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.
شێوازی جێبەجێکردنی سزاکان: بەپێی ئەم سزایانە، سەرجەم موڵک و ماڵی ئەو کەس و کۆمپانیایانەی ناویان هاتووە، لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن. هەر کەسێک یان دامەزراوەیەکی دارایی بیانی کە مامەڵەیان لەگەڵدا بکات، مەترسیی ئەوەی لەسەرە بخرێتە لیستی سزاکانی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک دەکەوێتە خوارەوە و حەوت ئەندامی خێزانێک بریندارن






