
هێڵکاری ئەو فڕۆکەیەی بەهۆی خستنەخوارەوەی درۆنەکەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کە نەیتوانی بنیشێتەوە
ئاڤا نیوز
دوای کەوتنەخوارەوەی درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، فرۆكەیەكی هێڵی ئاسمانیی فلای ئەربیل بەهۆی داخستنی ڕێڕەوی فڕین (مەدرەج)ـی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بۆ ماوەیەك نەیدەتوانی بنیشێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: كاتژمێر 9ـی ئەمشەو دەنگی چەند تەقینەوەیەكی بەهێز لە نزیك هەریەک لە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و کەرکووک بیستران، ئەو هێرشە درۆنیانە هیچ زیانی گیانیان نەبوو، بەڵام ترسێكی زۆریان بڵاوکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕاگیران.
لێدوانی فەرمی: لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری ڕێگەپێراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل بۆ ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، "فڕۆکەیەکی فلای ئەربیل لە نێوان ئاسمانیی هەولێر و کەرکووک بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ماوەیەك نەیتوانی بنیشێتەوە، بەڵام دوای كردنەوەی ڕێڕەوی فڕینی فڕۆكەخانەكە، فرۆكەكەی فلای ئەربیل نیشتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمیر 9:58 ئەمشەو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خرایە خوارەوە.
لەلایەكی دیكە: دانا تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەوەکالەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی هەولێر ئاسایی کرایەوە و گەشتەکان دەستیان پێکردەوە، بەهۆی ڕووداوەکە تەنیا یەک فڕۆکەی فلای ئەربیل کاتی دابەزینی دواخرا، ڕووداوەکە هیچ زەرەر و زیانێکی بۆ فڕۆکەخانەکە نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




