
هێزێکی ئەمنیی عێراق
ئاڤا نیوز
لە دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنیی جیاوازدا بۆ دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە بەغدای پایتەخت و پارێزگای بابل، چەند کەسێک کوژران.
چیرۆکی سەرەکی: تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازیان لە بەغدای پایتەخت و پارێزگای بابل ئەنجامدا، دوای شەڕ و پێکدادان لەگەڵ داواکراواندا کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان دەکوژرێت و ئەفسەرێکیش بریندار دەبێت و بازرگانێک و کەسێکی دیکەش دەکوژرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە پارێزگای بابل تیمێک لە بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر هەڵیانکوتایە سەر گەورە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنیدا پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان هەردوولا ڕوویدا و لەئاکامدا یەکێک لە ئەندامانی تیمەکە کوژرا و ئەفسەرێکیش بریندار بوو، هاوکات کەسێکی دیکە کوژرا کە هێشتا دۆخی تەندروستی نادیارە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.
بەپێی بەیاننامەکە، لە ناوچەی تۆبچی بەغدای پایتەخت، پێکدادانی چەکداری لەنێوان تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر و بازرگانێکی ئەو ماددانە ڕوویدا، لە شوێنی ڕووداوەکە بازرگانەکە کوژرا و هیچ زیانێکی گیانیش بەر هێزە ئەمنییەکان نەکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





