وەزارەتی ئاوی عێراق بۆ ئاڤا: دۆخەکە سەختە و وا مامەڵە لەگەڵ ئاودا بکەن کە دەگمەنە
- هەواڵ
- 4 تەممووز

دیمەنی منداڵێک لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ئاو. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەهەدەردانی، بەڵام تائێستاش دۆخی ئاو لە وڵاتدا سەختە و داوا دەکات خەڵک وا مامەڵە لەگەڵ ئاودا بکات کە دەگمەنە و ڕەنگە لە زۆر کاتیشدا بەردەست نەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەپاڵ کێشەی بەبیابانبوون، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لەناوچوونی هەمەجۆری زیندەوەران، عێراق کێشەی کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاویشی هەیە بەتایبەتیش لەو ساڵانەی باران کەم دەبارێت، لە وەرزی هاویندا گرفتی زیاتری بۆ دروستدەبێت.
لێدوانی فەرمی: خالید شمال، وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دۆخی ئاو لە عێراق سەخت و ئاڵۆزە، چونکە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەم بەردانەوەی ئاو بوونەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو، بەڵام حکومەت بەڵێنی لە لایەنی تورکی وەرگرتووە کە بەردانەوەی ئاو بۆ 420 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا زیاد بکات، لە ئاستی ناوخۆشدا هەوڵی لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر سەرچاوەکانی ئاو دراوە و بەردەوامیش دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق، بەهۆی هەوڵەکانیان ئاوی پێویست بۆ پارێزگاکانی باشووری وڵات دابینکراوە، بەڵام پێویستییان بە هۆشیاری کۆمەڵگە و دامەزراوەکان هەیە بەجۆرێک پێویست دەکات مامەڵە لەگەڵ ئاودا بکەن کە پێدراوێکی دەگمەنە و زۆربەی کاتیش ڕەنگە بەردەست نەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 24 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






