
پۆستەری دەستپێکی فێستیڤاڵی فیلمی بەغدا
ئاڤا نیوز
بڕیارە دووەم خوولی فێستیڤاڵی سینەمایی بەغدا، بە پرۆگرامێکی هونەری و ڕۆشنبیریی هەمەچەشنەوە لەناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی داهاتوو بەڕێوە بچێت.
بۆچی گرنگە: فێستیڤاڵی فیلمی بەغدا کۆبوونەوەیەکی جەماوەرییە بۆ دەوڵەمەندکردنی کولتووری سینەمایی لەڕێگەی هاندانی بینەر و پاڵپشتیکردنی سینەماکاران و پەرەپێدان و چالاککردنی پیشەسازیی فیلم لە عێراق.
لێدوانی فەرمی: حیکمەت بەیزانی، بەڕێوەبەری فێستیڤاڵەکە، ڕایگەیاند: بڕیارە کارەکانی دووەم خولی فێستیڤاڵەکە لە 15 تاوەکو 25-9-2025 لەبەغدای پایتەخت بە بەشداریی دەیان فیلمی سینمایی عێراقی و عەرەبی لە ئاستی باڵا بەڕێوە بچێت.
زانیاریی زیاتر: بەیزانی ئاماژەی بەوەشدا. لیژنەی هەڵبژاردنی فیلم، میوانانی فێستیڤاڵ و دادوەران هێشتا لە قۆناغی پێکهێنانن، لەکاتێکدا بڕیاردراوە کە تونس ببێتە میوانی شەرەفی ئەم خوولەی ڤیستیڤاڵەکە.
ئەمەش بزانە: نمایشەکان بۆ هەمووان بەشێوەیەکی خۆڕایی دەبێت، لەگەڵ تەرخانکردنی بلیتی تایبەت بۆ هونەرمەندانی عێراقی و عەرەبی و ناوچەکە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
سێ سەرۆک شارەوانی دیکەی سەربە جەهەپە دەستبەسەر کران
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تبتییەکان بەشداری لە نوێژی تەمەن درێژی بۆ ڕوحی دالای لاما دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دییپفەیک دەبێتە مەترسییەکی نوێ بۆ سەر گەنجان و سیاسییەکان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێک لە شارەکانی عێراق نرخی سەهۆڵ سێ هێندە بەرزبووەتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دێتە ناو بواری پزیشکییەوە
4 تەممووز
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تبتییەکان بەشداری لە نوێژی تەمەن درێژی بۆ ڕوحی دالای لاما دەکەن