ئاڤا نیوز
فیلمی دۆکیومێنتاری "سەفورا" لە دەرهێنانی هونەرمەندی ناوچەی هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەروێز ڕۆستەمی، بەشداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "سێباستا "ی لە ئیتاڵیا کرد و توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: پەروێز ڕۆستەمی، دەرهێنەری فیلمی سەفورا، بە ئاڤا میدیای گوت: سەفورا لە وڵاتی سربیاشدا خەڵاتی باشترین فیلمی لە بواری مرۆڤناسیدا بردووەتەوە و لە فێستیڤاڵێک لە وڵاتی "چیک"یشدا دوو خەڵاتی بردووەتەوە لە بوارەکانی وێنەگری و باشترین فیلمدا.
زانیاریی زیاتر: فیلمی سەفورا باس لە ژیانی ژنێک دەکات لە گوندی "ناو" لە ناوچەی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو ژنە پێش ئایینیی ئیسلام ژیاوە و گەورەترین کەسایەتیی گوندەکەیان بووە و دوای مەرگی هەموو ساڵێک بۆنەیەکی بۆ بەڕێوەدەچێت.
- بۆنەکە لە وەرزی بەهار دایە و تەنیا ژنان بەشداریی تێدا دەکەن، ژنان دەف لێدەدەن و دەپاڕێنەوە باران ببارێت. هەروەها لە هەموو بەروبوومە خۆماڵییەکانی گوندەکە خواردنێک دروست دەکەن و دواتر دابەشی دەکەن.
ئەمەش بزانە: پەروێز ڕوستەمی نزیکەی 80 خەڵاتی نێوەدەوڵەتیی بردووەتەوە، ئەمە جگە لەو خەڵاتانەی لە ئێراندا وەریگرتووە، ئەو دەڵێت: "شوناسی ئێمە لە کولتوور و شوناسمانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام بەداخەوە لە جیهانی مۆدێرندا ئەم شتانە خەریکن کاڵ دەبنەوە و نامێنن"

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
کاروان کامیل بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە



