پاڵەوانێکی لەشجوانی کورد لەنێو 15 پاڵەوانی دیکەی جیهان پلەیەکی بەرز بەدەستدەهێنێت

شەیری بکە لە:
پاڵەوانێکی لەشجوانی کورد لەنێو 15 پاڵەوانی دیکەی جیهان پلەیەکی بەرز بەدەستدەهێنێت

ڕێژەن فوئاد، پاڵەوانێکی لەشجوانی کوردە کە لە وڵاتی نەمسا بەشداریی لە پاڵەوانییەتیەکدا کردووە

ئاڤا نیوز

پاڵەوانێکی کورد لە یاری لەشجوانی، لە پاڵەوانییەتیێکی نێودەوڵەتیی کە لە وڵاتی نەمسا بەڕێوەچوو و پلەی سێیەمی بەدەست هێنا.

چیرۆکی سەرەکی: ڕێژەن فوئاد، پاڵەوانێکی لەشجوانی کوردە، خەڵکی سلێمانییە و دانیشتووی وڵاتی فینلەندایە، 18 ساڵە وەرزشی لەشجوانی دەکات، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عێراق، ئاسیا و جیهان بەشداری لە 13 پاڵەوانیەتی کردووە، سێ لەو پاڵەوانیەتییانە لەسەر ئاستی جیهان بوونە و لە زۆربەی ئەو پاڵەوانیەتییانە توانیویەتی ئەنجامی باش بەدەست بهێنێت.

لێدوانی فەرمی: ڕێژەن فوئاد، بە ئاڤای گوت:  دوێنێ شەممە 13-12-2025، لەوڵاتی نەمسا، بەشداریم لە پاڵەوانییەتی musclecontest لەسەر ئاستی (NPC PRO QUAlIFIER)ـی جیهانی کرد، لە کلاسیک فیزیک توانیم پلەی سێیەم بەدەست بهێنم.

زانیاریی زیاتر: پاڵەوانە کوردەکە، لە کێشی 80 کیلۆگرام، کێبڕکێی لەگەڵ 15 پاڵەوانی بەهێز کردووە، کە لە 10 وڵاتی جیاواز بەشدارییان لە پاڵەوانیەتییەکە کردبوو.

باکگراوند: مانگی ڕابردوو، ڕێژەن فوئاد، لە وڵاتی دانیمارک، بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی نێودەوڵەتی لە ئاستی (NPC PRO QUAlIFIER)  کرد، 120 یاریزان لە 20 وڵات بەشدارییان تێدا کردبوو، پاڵەوانە کوردەکە لە کێشی 80 کیلۆگرام، دوو نازناوی بەدەستهێنا، لە بۆدی بێڵدینگ پلەی یەکەم و لە کلاسیک فیزیک پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ