
Deepfake گۆڕینی شێوەی ڕووخساری کەسەکان بێ ئاگاداریی خۆیان
ئاڤا نیوز
تا دێت ئامرازەکانی زیرەکی دەستکرد زیاتر دەبن و زۆر بواری جیاوازیشی گرتووەتەوە، ئێستا دوای پەرەسەندنی زیاتری زیرەکی دەستکرد وەکو هەڕەشەیەک بۆ سەر ژیانی گەنجان و سیاسییەکان سەیر دەکرێت، بەهۆی ئەوەی دەتوانرێت وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی پێ دروست بکرێت.
وێنە گەورەکە: ئێستا زیرەکی دەستکرد لە چەندین بواری جیاواز بەکاردەهێنرێت، لەوانەش: دروستکردنی ڤیدیۆ و وێنە، بواری پزیشکی و توێژینەوەی زانستی، ئەمەش وایکردووە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ بەکارهێنەرانی بێنێتە ئاراوە و بۆ بەشێکی دیکەش بووەتە سەرچاوەی کێشەی گەورە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی توێژینەوەیەک کە لەسەر گەنجانی بەریتانیا ئەنجامدراوە، گەنجانی ئەو وڵاتە ترسیان بەرامبەر بەکارهێنانی توڵەکانی زیرەکی دەستکرد زیادی کردووە، بەتایبەت لەبوارەکانی دروستکردنەوەی وێنەی ساختە و وێنەی نەشیاو، تاوەکو ئێستا نزیکە یەک ملیۆن وێنەی گەنجان بەبێ جلوبەرگ بڵاوبووەتەوە و ئەمەش تووشی گرفتی گەورەی دەروونی کردوون.
لەلایەکی دیکەوە: لاورا مەكلووەر، ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا، لەماوەی ڕابردوودا لە پەرلەمانی ئەو وڵاتەوە ڕایگەیاند، وێنەی منیان بە زیرەکی دەستکرد دروستکردووەتەوە و هیچ جلوبەرگێکم لەبەردا نییە، دەبێت هەموو سیاسییەکان ئەوە بزانن Deepfake مەترسییەکی ئاشکرایە کە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن




