ئاڤا نیوز
قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی، کۆنترین قاوەخانەی شاری هەولێرە و تەمەنی بۆ نزیکەی 150 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هێشتا بەڕووی سەردانیکەراندا کراوەیە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: خەڵک بە تامەزرۆییەوە دەچن و لەوێ قاوە دەخۆنەوە، سەردانیکەرێکی قاوەخانەکە دەڵێت، "لەم قاوەخانەیەی عەبۆ قاوەچیدا هەست بە ئارامی دەکەین".
هاوکات، پیاوێکی بە تەمەنیش یادەوەری خۆی و قاوەخانەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، جاران کە پیاوە بە تەمەنەکان لە سەر قەڵاوە دەهاتنە خوارەوە لە قاوەخانەی عەبۆ قاوەچی لایان دەدا و پشوویێکیشیان دەدا و قاوەیەکیشیان دەخواردەوە، چونکە شوێنی حەوانەوەی دانیشتوانی قەڵای هەولێر بووە.
زانیاریی زیاتر: مێژووی قاوەخانەکە لە شاری هەولێر بۆ نزیکەی سەدە و نیوێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، تا ئێستاش بەڕووی سەردانیکەراندا کراوەیە و پێشوازی لە خەڵک دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئارین بارزانی: گەنجان تەنها هێزی کار نین، بەڵکو ژێرخانی نەتەوەیین
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەگەڵ سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات






