
کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا لەگەڵ دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لە دیمەشقی پایتەخت لەگەڵ ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری سووریا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پتەوکردنی هاوکارییەکانیان بۆ ئەو وڵاتە. ئەم سەردانە دوای ئەوە دێت کە بەریتانیا سزاکانی سەر سووریای هەڵگرت.
وێنە گەورەکە: سەرکردایەتی نوێیی سووریا هەوڵ دەدەن بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ئابووری و ژێرخانە وێرانبووەکەی وڵاتەکە دوای نزیکەی 14 ساڵ لە شەڕی ناوخۆ، کە بووە هۆی کوژرانی نیو ملیۆن کەس. لە چەند مانگی ڕابردوودا، شەڕع سەردانی وڵاتانی دەوڵەمەند بە نەوتی ناوچەکەی کردووە و لە مانگی ئایاریشدا لە یەکەم سەردانیدا بۆ یەکێتیی ئەوروپا، چوو بۆ فەرەنسا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری و دوایین پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە مانگی چواردا، حکومەتی بەریتانیا سزاکانی لەسەر دەیان دامەزراوەی سووریا، لەنێویاندا فەرمانگە حکومییەکان و دامەزراوە میدیاییەکان هەڵگرت، بۆ یارمەتیدانی وڵاتەکە لە دووبارە بوونیادنانەوەی. چەند هەفتەیەک پێشتریش، بەریتانیا سزاکانی لەسەر نزیکەی بیست و چوار کۆمپانیای سووری هەڵگرت کە زۆربەیان بانك و کۆمپانیای نەوتی بوون. هاوکات، حکومەتی بەریتانیا بڕیاریدا بە پاکێجێکی 129 ملیۆن دۆلاری هاوکاری مرۆیی بگەیەنێتە سووریا.
لەلایەکی دیکەوە: لەم هەفتەیەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فەرمانێکی واژۆ کرد کە کۆتایی بە زۆرێک لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا هێنا، ئەمەش وەک جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی کە بە شەڕعی دابوو.
باکگراوند: دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، حکومەتی نوێی سووریا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






