
گرافیکی کێلگەیەکی نەوت
ئاڤا نیوز
ئاڤا وردەكاریی دەنگۆی ڕووبەڕووبوونەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزێكی سەر بە سوپای عێراق بۆ داگیركردنی چەند بیر و كێڵگەیەكی نەوت لە گەرمیان بڵاو دەكاتەوە و ڕاستیی ڕووداوەكە ئاشكرا دەكات.
چی ڕوودەدات: تیمێكی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق و چەند كۆمپانیایەكی نەوتی چینی و ئیماراتی کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە، مانگانە یان دوو مانگ جارێك دەچنە گوندی گومارەی ناحیەی كوڵەجۆی قەزای كفری، گوایا نەوتی زۆرە و لە ساڵانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردووش بیرێكی لێ لێدراوە، بەڵام ئێستا سەری داخراوە، كەچی هەموو جارێک پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان و هێزەكانی پێشمەرگە ڕێگرییان لێ دەكەن.
لێدوانی فەرمی: ساهر عەلی، قایمقامی كفری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئەو تیمە هەر بۆ هەمان مەبەست هاتبوونە نزیك ناوچەی گومار، بەڵام پۆلیسی نەوت و گاز ڕێگرییان لێ كردوون، بەڵام هیچ پێكدادانێك ڕووی نەداوە.
زانیاریی زیاتر: قایمقامی كفری ڕەتی كردەوە هێزی سوپای عێراق چووبێتە شوێنەكە و گوتی: تیمە پشكنەرەكە مەدەنین و فەرمانبەری وەزارەتی نەوت و كۆمپانیاكانن، هەموو جارێكیش پۆلیس و پێشمەرگە پێیان گوتوون هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن ئینجا وەرنە شوێنەكە، بەڵام تیمەكە خۆسەرانە دەچنە نزیك بیرەكە و تەماشایەكی دەكەن و دەگەڕێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






