ئاسمانی عێراق بە تێپەڕبوونی 700 فڕۆکە لە ڕۆژێکدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات
- عێراق
- 6 تەممووز

دیمەنی جوڵەی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە ئاسماندا
ئاڤا نیوز
بۆیەکەمجار لە دوای جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران، جوڵەی فڕۆکەوانی لە ئاسمانی عێراق بەخێرایی گەشەی کردووەتەوە و لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 700 فڕۆکەی بازرگانیی و گەشتیاریی ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ گەشتەکانیان بەکارهێناوە.
وێنە گەورەکە: پێشتر فارس جەواری، پسپۆڕی فڕۆکەوانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، هەر فڕۆکەیەک کە ئاسمانی عێراق بەکاردەهێنێت 450 دۆلاری لێوەردەگیرێت، ڕاگرتنی گەشتەکانیش لە ماوەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەتوانێت مانگانە 10 ملیۆن دۆلار زیان لە داهاتی عێراق لە بواری ئاسمانیدا بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، دوای گرژییە هەرێمییەکانی ئەم دواییە، جارێکی دیکە ئاسمانی عێراق بووەتەوە بە دەروازەیەک بۆ هاتووچۆی هێڵی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی و لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 700 فڕۆکەی بازرگانیی و گەشتیاریی ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ گەشتەکانیان بەکارهێناوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتی گواستنەوە لە پەرەپێدانی کەرتی ئاسمانیی و بەهێزکردنی بۆ یەکێک لە زیندووترین ڕێڕەوە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام دەبێت، ئەوەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی عێراق دەبێت لە تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان و بەدەستهێنانەوەی متمانەی هێڵی نێودەوڵەتیی فڕۆکەوانیی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






