ئەو گەنمەی عێراق لە جووتیارانی وەرناگرێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بازاڕی دەکات
- هەواڵ
- 6 تەممووز

گەنمی جووتیاران
ئاڤا نیوز
ئەو گەنمەی كە حكومەتی عێراق لە جوتیارانی هەرێمی كوردستانی وەرنەگرتووە، بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی دوو کۆمپانیای ناوخۆوە وەردەگیردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی عێراق بۆ ئەمساڵ تەنیا 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی کوردستانی وەرگرت، لەبەرامبەردا بەرووبوومی گەنمی ئەمساڵ زۆر زیاتر بوو، بۆیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەردوو کۆمپانیای خۆشناو و قەیوانەوە ئەو گەنمەی ماوەتەوە، دەكڕێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، جووتیارانی ئاگادار كردووەتەوە كە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی گەنمی ماوەی جووتیاران داوە. وەرگرتنەكەش لە 15/7/2025 دەست پێدەکات و مانگێك دەخایەنێت، جووتیارانیش لە ماوەی دوو مانگدا واتە لە ڕێکەوتی وەرگرتنی گەنمەکەیانەوە پارەكەیان وەردەگرن.
زانیاریی زیاتر: ئەو گەنمەی لە جووتیاران وەردەگیرێت دەبێت بەپێی تایبەتمەندی و پێوەری عێراقی بێت. یەك تەن گەنمی پلە یەک بە 550 هەزار دینار و پلە دووش 525 هەزار دینار دەبێت.
شێوازی جێبەجێکردن: پێویسته جووتیار پشتگیری بنکەی کشتوکاڵی و بڕی گەنمی وەرگیراو لە سایلۆکانیان پێ بێت و بڕی گەنمی وەرنەگیراویش تۆمار کرابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




