
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی كێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و تێکەڵ نەکردنی بابەتی مووچە بە کێشە سیاسییەکانی نێوانیان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحموود مەشهەدانی، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆوە پێشوازی لێکرا، دواتر سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، مەحموود مەشهەدانی، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی هەولێرەوە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەلایەن شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆوە پێشوازی لێکرا، دواتر سەردانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای کۆتایهاتنی کۆبوونەوەکەش حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە: سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، گفتوگۆیان لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد.
٠ هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی نابێت بە هیچ شێوەیەک، بابەتی مووچە، تێکەڵ بە هیچ کێشە و ناکۆکییەکی سیاسی بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نابێت باجی ئەو ناکۆکییانە بدەن، کە بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە.
٠ هاوکات جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە پێویستە بەزووترین کات کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانیش بنێردێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، گفتوگۆی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بەردەوامە بۆ ئەوەی لەم چەند ڕۆژە دا کێشەکان چارەسەر بکرێن.
٠ هەروەها جەخت لەسەر پێویستی ڕیزگرتن لە سیستمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




