
کارکردن لە پڕۆژەی شێخان - لالش، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا
ئاڤا نیوز
جووتسایدی شێخان – لالش زیاتر لە 85% کارەکانی تەواو بووە و پێش وادەی دیاری کراوی خۆی تەواو دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەی كارنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی سێكتەری ڕێگاوبان، 21/9/2024، بەردی بناغەی پڕۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش دانرا، ڕێگاكە لە شێخان دەست پێدەکات تاکوو دەروازەی پەرستگەی لالش.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار سەمیر ڕێکانی، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە بە ئاڤا میدیای گوت: ئەم پڕۆژەیە ماوەی 400 ڕۆژی بۆ دانراوە، ئێستا زیاتر لە 85%ی کارەکانی تەواو بووە، لە مانگی داهاتووە کارەکانی تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: پرۆژەی جووتسایدی شێخان - لالش لە سنووری پارێزگای دهۆک درێژییەکەی هەشت هەزار و 300 مەترە، پانییەکەی 25 مەتر و نیوە، پانی هەر سایدێکی ڕێگاکە زیاتر لە هەشت مەترە، ناوەندێکی سێ مەتری دەبێت، 11 هەزار مەتر جۆگەی بۆ دروست کراوە بۆ ئەوەی ئاوی باران نەچێتەوە سەر ڕێگاکە، هەرچی گوژمەی پرۆژەکەیە بە نزیکەی 27 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم ڕێگایە ئاسانکاری زۆر بۆ سەردانیکەرانی پەرستگای لالش دەکات و لەڕووی گەشتیاریی ئاینی گرنگی زۆری دەبێت، ژمارەیەک گوندنشینی سنوورەکەش سوود لەم ڕێگەیە وەردەگرن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: 250 کارمەند لەم پڕۆژەیە کاردەکەن و هەموویان دەستی کاری ناوخۆیی هەرێمی کوردستانن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات




